PART 9

51 12 0
                                    

دایکم: نت کچەکەم هەموو شتەکانی خۆتت هێنایە نێو بارهەڵگرەکە؟

نت:بەڵێ دایکە تەنیا چەن خولەکێک چاوەڕێم بکە خواحافیزی لە چێری و بینی ئەکەم

نت:خواتان لەگەڵ هاوڕێیان هیوادارم ئەمە کۆتایی نەبێت و بتانبینمەوە تکایە هەمیشە دڵخۆشبن بەیەکەوە خۆشمەوێن..... خۆشمەوێی چێری[باوەشێکی توندی بە چێریۆنگدا کرد و ئەویش لەگەڵی گۆڕیەوە]

چێری : دەتبینمەوە هاوڕێکەم... زوو زوو پەیوەندیت پێوە ئەکەم ( وتی بە گریانەوە)

نت:یاااا چێریاااا مەگری تکایە، چانگبینشی ئاگاداری بە باشە؟

بینی :بێگومان خەمی ئەوت نەبێ

نت:ئمهم کەوایە باییی

ویستم بڕۆم بەڵام چێری هاواری کرد :  بوەستە!
ئاوڕم دایەوە وتم : چی بووە؟

چێری: خولەکێکم بەرێ، تەنیا یەک خولەک زوو ئەگەڕێمەوە

چێری بە پەلە هاتە دەرەوە و شتێکی لەدەست بوو بەرەو ڕووم هات و وتی: بیگرە دڵنیام کارت پێی ئەبێ

نت: ئەمە...چییە؟

چێری: ناسنامەی خوشکە کۆچکردووەکەمە، ئەگەر ئێستا لە ژیاندا بوایە 20 ساڵ ئەبوو کەوایە دڵنیام ڕێگە بە کچێکی 15 ساڵان نادەن کار بکات بەم تەمەنەوە بۆیە پێویستە ئەمەت لابێت

نت: چـ....چـێــ.....چێریــ....بۆچی..... هـ... هەرگیز پێمت..... نە..... نەوتبوو کە خوشکێکت... هەبووە؟
(بە سەرسامیەوە پرسیم)

چێری: ئێستا کاتی ئەوە نییە نت بمبورە ئەزانم هیچ نهێنییەک لەنێوانمان نەبووە هەرگیز بەڵام ئازایەتی ئەوەم نەبوو باسی بکەم (سەری داخستبوو سێری خوارەوەی ئەکرد)

نەمتوانی خۆم بگرم دووبارە لە باوەشم کردەوە بەڵام ئەمجارە لە هەر جارێک توندتر لەباوەشم کرد هەستم ئەکرد گەر لەگەڵ ئەو بمێنمەوە ئیدی هیچ ئازارێک توشم نابێ بەڵام تازە ناچار بووم ئەبوایە هەر بڕۆم

نت: سوپاس زۆر سوپاس چێری من قەرزاری تۆم
(لەباوەشی هاتمە دەرەوە و سێری چاوەکانیم کرد کە لە منیان ئەڕوانی و ئەدرەوشانەوە بەهۆی کۆبوونەوەی فرمێسک تیایاندا و زەردەخەنەی بۆم کرد)

چێری : پێویست ناکات، هیچ شتێک بەناوی سوپاس و قەرزاری لەنێوان هاوڕێیان نییە بەڵام ئەبێ ڕۆژێک بەیەک بگەینەوە ئەمە بەڵێنە دەی ئێستاش بڕۆ

نەمزانی لەدوای قسەکانی چێری ئەبوایە چی بڵێم بۆیە هیچم نەوت و زەردەخەنەم کرد بۆی و ویستم بڕۆم بەڵام دەنگی دووبارە وەستاندمی کە هاواری کرد و وتی :

''شانازیت پێوە ئەکەم"

نەمتوانی ئاوڕی بۆ بدەمەوە ڕامکردە نێو بارهەڵگرەکە و لای دایکم دانیشتم ئەوکات سێری دواوەم کرد و لەبەر خۆمەوە وتم :ئەتبینمەوە چێری ئەوەبەڵێنە!
وە هیونجین تکایە بگەڕێوە بەسەلامەتی و وەرە بۆلام من پێویستم پێتە، بیرت ئەکەم..... ئەبێ ئێستا تۆش بەمشێوەیە بیرم بکەی؟

پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)Where stories live. Discover now