* لەماڵەوە *
دایکی نت: نت! خێرا وەرە بۆ خوارەوە
نت: د....دایکە تکایە
دایکت: کێشەت چییە هم؟؟ پێمبڵێ بۆچی واتکرد؟ چێژ لە شەرمەزارکردنم ئەبینی؟؟(بەشی کۆتایی بە هاوارەوە وت)
نت: دایکە..... ئایا من مایەی شەرمەزاریتم؟ (وتت و چاوەکانت پڕ ئاو بوون و دەتویست کۆنتڕۆڵی فرمێسکەکانت بکەی)
دایکت: هێشتا تۆ سەرزەنشتی من ئەکەیت؟
نت: بۆم نییە وا بکەم تەنیا پرسیارم کرد.....بەڕاستی پێشتر نەمزانیبوو(بە زەردەخەنەی ساختەوە وتت)
دایکت : بێدەنگ بە تکایە خۆم حاڵم باش نیە نامەوێ گوێم لە دەنگت بێ (بەم قسەیەی وا هەستت کرد هەمووشتێکت لەدەستدا ئیدی توانای هیچت نەما..ڕۆشتیتە سەرەوە بۆ ژوورەکەت)
دوای دوو هەفتە
نت هێشتا نەیدەتوانی باوەڕ بەو وشانە بکات کە لە دەمی دایکییەوە هاتنە دەرەوە لەخۆی دەپرسی
هەر بەڕاست وایە؟
مایەی شەرمەزاری دایک و باوکمم؟
ئەکرێ ئەمە ڕاست بێ؟
وام هەست کردبوو جێگای شانازیم چوونکە هەمیشە لە هەموو شتێکدا سەرکەوتوو بووم تەنانەت لە قوتابخانە کەس پێم نە ئەگەشتەوە
وام ئەزانی ئەوەندە بەسە تا دایک و باوکم پێم سەربەرز بن
تەنیا لەبەر ئەو کوڕە؟
کوڕی خانەوادە نوێییەکە؟
جوانە، بەدڵمە
Pov y/n
خەریکی بیرکردنەوە بووم لەوەی ئەبێ چەنە بێنرخ بم لەبەردەم خەڵکی لەکاتێکا لای دایکم نرخم نییە؟
باوکم لە دەرگای دا و هاتە ژوورەوە و وتی :کچە بچووکەکەی من بەنیاز نییە بێتە خوارەوە؟
هیچ دەنگم نەکرد تەنانەت سەیریشم نەکرد
باوکم: کچەکەم سێرم کە ئەوە هەڵەی دایکت نییە لێی خۆشبە ئەوکات زۆر توڕەبوو بۆیە وای وت
نت: تەنانەت یەکجاریش نەهاتە سەرەوە پێم بڵێت کچەکەم ئەوەی وتم ڕاست نەبوو نەهات پێم بڵێت کە من مایەی شەرمەزاری نیم بۆی نەهات بڵێت ئەو ڕۆژە ڕەق بوومە لەگەڵت نەهات بڵێت وەرە خوارەوە بۆ لای دایە نەیوت کچەکەم وەرە نان بخۆ (هەموویم بەسەریەکەوە وت لەکاتێکا گریان لە قوڕگم بوو و ئازاری ئەدام)
باوکم بەبێ ئەوەی هیچ بڵێت هاتە سەر جێگاکەم و لەباوەشی کردم بۆ ماوەیەک بەبێ ئەوەی هیچ کاممان قسە بکەین بەم شێوەیە مابووینەوە حەزم ئەکرد بگریم بەڵام شتێک ڕێگر بوو کە نەمەزانی چییە دواتر باوکم دەستی بە قسە کرد بەبێ ئەوەی لە باوەشی گەرمی دوورمخاتەوە و وتی: دایکت زۆر شانازیت پێوە ئەکات ئەو هەمیشە باسی ئەوە ئەکات کە دڵخۆشە کچێکی وەک تۆی هەیە هەموو شەوێک بەر لە خەوتن باسی تۆ ئەکات و ئەڵێت کچەکەی من لە هەموو شتێکدا زیرەکە من باوەڕی تەواوم هەیە کە کچەکەم ئەگات بە ئاواتەکەی و ئەبێت بە دکتۆرێکی زۆۆر سەرکەوتوو من دڵنیام کچەکەمان بێهیوامان ناکات ئەمەوێت کچەکەم ببێت بەو کەسەی چارەسەری نەخۆشییەکەم ئەدۆزێتەوە ئەوکات ئەتوانم پڕ بە دڵم هاوار کەم و بڵێم ئەوەیە کچەکەی من ڕزگارکەری دایکی خۆیەتی کچەکەم باوەڕمپێبکە دایکت تۆی زۆر خۆشەوێ لە هەر شتێ زیاتر تۆی خۆشەوێ پرسیارت کرد بۆچی نەهاتە لات و پێت بڵێ کە ئەو قسانەی لە دڵەوە نەبووە هم.؟ خۆشت زۆر باش ئەزانی دایکت هەرگیز دەربارەی ئەوەی لە دڵیایە قسە ناکات هەرگیز بەمنیش ناڵێت ئەیەوێ چی بڵێ و هەمووشتێک بە نهێنی ئەهێڵێتەوە تۆش وەک ئەوی ئێوە باسی هەستی دڵتان ناکەن کەمێکی نەبێ وانییە کچە جوانەکەم؟ دایکت هەموو ژەمێک خواردنی بە منەوە ئەنارد بۆلات بۆچی وا هەست ئەکەیت دایکت تۆی خۆشناوێ؟ کچەکەم ببورە بۆ وتنی ئەمە بەڵام تکایە تکایە ئەگەر ڕۆژێک هەر شتێک بەسەرما هات ئاگاداری دایەبە هم؟ تۆ تاکە پاڵەوانی دایە و بابە'ی
باوکم ئەم قسانەی زۆر بە جدییەوە کرد
End y/n pov.
بابە سێری چاوەکانتی کرد سەرسام بوو بەوەی فرمێسکیان پیادێتە خوارەوە ئەو چاوانەی کە بە مناڵیش زۆر بە دەگمەن گریاون ئێستا داویانە لە هەنسکی گرییان و لە باوەشی بابەدا خۆیان حەشار ئەدەن کچە بچووکەکە دەمی ناوە بە شانی بابەدا تاکو دەنگی گریانەکەی نەڕوات و دایە هەستیان پێنەکات و بە نەرمی ماچێکی لەسەر کوڵمەکانی کچەکەی جێهێشتکاتژمێرێک تێپەڕی بەمشێوەیە و کچە بچووکەکەش نەیئەویست لە گریان بوەستێ وەک ئەوەی چەن ساڵێک بێت گریانەکەی قوتدابێتەوە و ئەمڕۆ لە باوەشی باوکی لە وەسفی خۆشەویستی دایکی بۆی ناتوانێ لە گرییان بوەستێ بابە ئیدی ماندوو بوو لە بینینی فرمێسکەکانی کچەکەی و وتی : دەی کچەکەم ئەوەندە بەسە ئیدی مەگری وەرە بڕۆینە خوارەوە بۆلای دایە
کچەکە تەنیا سەری بە بەڵێ لەقاند و لەگەڵ باوکی ڕۆشتنە خوارەوە
نت ڕایکردە نێو باوەشی دایە و دایکی بەمە خۆی بۆ نەگیرا و بە گریانەوە وتی : کچەکەم تکایە بمبــ......نت : شششـــ دایـــکە قسە مەکە ئەمەوێ بە ئارامی تۆزێ لە باوەشی دایە بم :) (بە پستەوە وتی و بابە'ش لەولایەوە بە زەردەخەنەوە سێریانی ئەکرد)
نت: باوکە وەرە بۆ ئێرە
بابە بێ بەفیڕۆدانی یەک چرکەش هات و باوەشی پیا کردن و وتی : "باوەڕم پێبکەن زۆرم خۆشەوێن زیاتر لە هەر شتێ خۆشمەوێن" ئەمە خۆشترین ساتی ژیانی نت بوو
دوای 2 ڕۆژ
بەیانییەکی زووە نت هێشتا لەخەو هەڵنەستاوە باوکی نت پەیوەندییەکی بۆ هات..!
Pov y/n
چاوەکانم کردەووە گوێم لە دەنگی باوکم بوو لە خوارەوە هاواری کرد بەڕاکردن ڕۆشتمە خوارەوە بۆ ئەوەی بزانم چی بووە گوێم لە باوکم بوو لە پەیوەندییەکەدا وتی : "بەڵام بۆۆۆۆۆ؟ ئەمە کەی و چۆن ڕویدا؟؟ بۆخاتری خوا قسەیەک بکە دڵم تەقی"
ئیدی وردەوردە باوکم ڕووکەشە شڵەژاوەکەی گۆڕا بۆ ڕوکەشێکی خەمبار و بەخێرایی ڕۆشتە دەرەوە ویستم بەدوایدا بچم چونکە پرسیاری زۆرم هەبوو بەڵام باوکم بەخێرایی ڕۆشتە نێو سەیارەکە *چی ڕوویداوە؟ باوکم بۆ وا شڵەژاوە؟ ئایا ئەو شتە ئەوە ئەهێنێت باوکم بەو دەنگە بەرزە هاوار بکات؟ خۆ باوکم هەرگیز پێشتر ئاوا هاواری نەکردووە بۆچی ئەمڕۆ وابوو؟ ئایا شتێکی خراپ ڕویداوە؟ ئایا کەسێک زیانێکی بەرکەوتووە کە ئازیزی بابە'یە؟
ڕامکردە ژوورەوە تا لە دایکم بپرسم چی بووە بەڵام دایکم وتی کە ئەویش نازانێ چی ڕویداوە وتی لەناکاو بابە پەیوەندییەکی بۆ هات و ئاوا شڵەژابەڵام هەزار خۆزگە ئەو ڕۆژە ڕێگریم لە بابە بکردایە و نەمهێشتایە بڕوات چونکە..
بەردەوامە....
هیوادارم بەدڵتان بێ🎀
YOU ARE READING
پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)
Teen Fictionئەو هاوڕێیەی مناڵیم کە زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕوانی بووم چونکە یەکمان خۆشەویست و بەڵێنیدا بگەڕێتەوە...... ئایا ئەو ئەگەڕێتەوە؟........ ئایا هێشتا خۆشی ئەوێم؟!؟ ژانەر : ڕۆمانسی، تراژیدیا