"بمبورە"
"بۆچی؟"
پرسیم و ئەو سەیارەکەی وەستاند
"بۆ هەمووشتێک...دەزانم شتەکان بۆت لەناکاون، هێشتا ئازارت هەیە و برینەکەت باش نەبووە بەڵام بەڕاستی من خاڵی هیونجینم و هیچ شتێک دەربارەی ئەوە نازانم کە ئایا لەکوێیە...وە..."
بە هێمنیەوە قسەکانی دەکرد و لەکۆتاییدا وەستا
"وە چی؟"
بە هەمان تۆنی ئەو پرسیم
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە
سێ جار دووبارەی کردەوە
وە دواتر بە قوڵی سێری نێو چاوەکانمی کرد
هەستم دەکرد نوقمی خۆیم دەکات
دەستی چەپمی گرت بە هەردوو دەستە گەورەکانی
و دواتر قسەی کرد
"وە هەستم بۆت هەیە"
دڵم وەستا
من هەناسە نادەم
چی ڕوودەدات؟
چۆن دەکرێت؟
بەڵام بۆچی من؟
مەبەستم...هەستم بە نامۆیی کردبوو لێی
وەک ئەوەی یارمەتی منیدا لە زیندان دەربچم و توڕەبوونی کاتێک زانی لە زیندان ئازار دەدرێم
وە ئەو جۆرە سەیرکردنانەی بۆم
نزیک بوونەوەی لێم
نەفرەت
دەبوایە بزانم
بەڵام هەمیشە وا هەستم دەکرد بەزەیی پێمدادێت
هەرچییەک بێت
چی ئەگەر درۆ بکات؟
ناتوانم وا بە ئاسانی باوەڕ بکەم
هەوڵدەدەم بابەتەکە بگۆڕم
"چی بەسەر یونجونـ'دا هات؟"
بەو پرسیارەم ڕوخساری تێکچوو
چاوەڕوانی چیبوو؟
' ئۆهـ لینۆیا منیش هەستم بۆت هەیە'؟
من وا ئاسان نیم
ڕوخساری جدی کردەوە و سێری بەردەمی خۆی کرد
"ساڵێک و نیو بەر لە ئێستا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا"
بە ساردی وتی
چی؟
چۆن؟
چاوەکانم دەستیان کرد بە فرمێسک دروست کردن
نابێت بگریم
خۆمم کۆنترۆڵ کرد
دەبوایە لەگەڵ ئەو بمرم
بۆچی ئەو بەڵام من نا؟
دەزانم کەسێکی خراپ بوو بەڵام هێشتا لەگەڵم بوو
تەنیا سەرمم لەقاند
" دەزانی پێویست ناکات هەست بە تاوان بکەیت دەربارەی ئەوەی کە تۆ لەسێدارە نەدراویت"
بە هێمنی وتی
چۆن دەتوانێت ئاوا هێمن بێت؟
هەموو کاتێک وایە
"ئێمە جیاوازیمان نەبوو"
چرپەم کرد
"هەتانبوو"
بە هێمنی وتی
"نا"
"هەتانبوو وتم!"
"نا نەمانبوو"
"ئەو بکوژ بوو!"
ها؟
چی وت؟
هەڵە بیستم وایە؟
یونجون؟
کوشتنی خەڵک؟
بەڵام ئەو هەرگیز لەبەردەم مندا وای نە دەکرد
ئەو تەنیا پارە و ئەڵماس و زێڕی دەدزی
YOU ARE READING
پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)
Подростковая литератураئەو هاوڕێیەی مناڵیم کە زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕوانی بووم چونکە یەکمان خۆشەویست و بەڵێنیدا بگەڕێتەوە...... ئایا ئەو ئەگەڕێتەوە؟........ ئایا هێشتا خۆشی ئەوێم؟!؟ ژانەر : ڕۆمانسی، تراژیدیا
