PART 24 (THE END)

133 17 19
                                    

حەزیێکی مۆرم هەڵبژارد کە کراوە نەبوو و درێژیەکەی هەتا خوارەوە بوو و قاچەکانمی داپۆشیبوو، ئەمەش لەبەر بەڕێز لی مینهۆ.
کالایەکی سپیم لەپێ کرد و ڕۆشتمە خوارەوە بۆ چێشتخانەکە و لەسەر یەکێک لە کورسییەکان دانیشتم بە ئاسایی
وەک بڵێی لێی توڕەبم
دەستم کرد بە نانخواردن و ئەویش لەگەڵ من دەستی پێکرد و دوای نانخواردن قاپەکانم شۆرد و چاوەڕێی لینۆو بووم بێت
وە کاتێک هات زۆر سەرنجڕاکێش دەردەکەوت وەک هەموو کات
کابۆیەکی فراوان لەگەڵ بەدیەکی سپی
کالاکانی ڕەش بوون
قژی هێنابوویەوە خوارەوە

دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆم کردەوە و منیش سەرکەوتم
سوڕایەوە و ئەویش سەرکەوت و بەبێ هیچ قسەیەک دەستی بە لێخوڕین کرد

پاش ماوەیەک سێرێکی کردم و سێری بەردەم خۆی کردەوە و وتی

"ئایی نت، وامەکە تکایە، من چیم کردووە؟"
هیچم نەوت
منیش دەزانم هیچت نەکردووە تەنیا دەمەوێت وابزانیت توڕەم

"ئایا کارێکی خراپە گەر نەمەوێت خەڵکی جەستەت ببینن؟"
پرسی بەڵام دووبارە هیچم نەوت و ئەویش هەناسەیەکی بێهیوایی دایەوە و ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و وتی

"باشە بمبورە"
سێریم کرد

"ئایە ئەوە مانای ئەوەیە ئیدی کارت لەسەر من نییە تەنانەت ئەگەر جلی کراوەش لەبەر بکەم؟"
پرسیم
دەستەکانی لەدەوری سوکانەکە توند بوون

" نەفرەت، ئەوەیان نا تکایە، ناتوانم بەوە ڕازی ببم"
بە داماویەوە وتی
بەمە زۆر دڵخۆش بووم و وتم

" باشە کێشە نییە لێت خۆشبووم"
هێشتا زەردەخەنەکەمم دەشاردەوە

"دەیی ئەوەم لەگەڵ مەکە"
لینۆو وتی و شەقێکی لە سوکانەکەدا
نەمتوانی پێکەنینەکەم ڕابگرم
ئەویش سێری کردم و پێکەنی
ئەو زۆر گەمژەیە
بۆیە خۆشمدەوێت

دوای ئەوەی دڵنیابویەوە لەوەی توڕە نیم دەستی کردەوە بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکە

"نەخۆشی ژمارە 11"
پەرستارەکە بە زەردەخەنەوە وتی و منیش هەڵسامە سەر پێیەکانم
بە نادڵنیایی سێری لینۆوم کرد و ئەویش زەردەخەنەیەکی بەمانای 'تۆ باش دەبیت'
پێشکەش کردم
لینۆو دەستمی گرت و ڕۆشتینە ژوورەوە

بە بینینی ڕوخساری پزیشکەکە کەمێک ئاسودە بووم چونکە لە کەسێکی خراپ نەدەچوو
وە زانینی ئەوەی هاوڕێی لینۆو'یە زیاتر ئاسوودەم دەکات

"فەرموو خاتوون لێرە دابنیشە"
پزیشکەکە بە زەردەخەنەوە وتی و بە ئاماژە بە لینۆوی وت ئەویش دابنیشێت

پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)Where stories live. Discover now