Pov y/n
کاتژمێر 11:00PM
"ئوپا، چیت کرد؟ کارەکان چۆن بەڕێوە دەچن؟"
چرپاندم بە تەلەفۆنەکەدا چونکە ئێمە لە ئەرکێکی نهێنیداینئەو بزەیەکی کرد و بە چرپەوە وتی
"نیگەران مەبە هەموو شتێک باشە، تەنیا 5 خولەکم پێبدە و هەموو پارەکان لەگەڵ خۆم دەهێنم""ئوپا؟"
"هم؟"
"دڵنیایت پێویستەـ"
" بوێری نەکەیت ئەو ڕستەیە تەواو بکەیت،..گەمژە"
وتی و پەیوەندییەکەی داخستەوە وە دوای نزیکەی 10 خولەک گەڕایەوە ماڵەوە"سڵاو"
وتی و هەر سێریشی نەکردم" ببورە یونجون ئوپا"
وتم کاتێک لەسەر قەنەفە ڕەشەکان دانیشتبووم بەبێ ئەوەی سێری بکەم چونکە دەمزانی خەریکە بە نیگایەکی بکوژانە سێرم ئەکات" پێشتر قسەمان لەسەر گەمژەییەکەت کردبوو، یارمەتیم دایت لە هەر شتێک کە پێویستت پێی بوو و 5 ساڵە لەگەڵ من ئەژیت بەڵام هێشتا پێم ئەڵێیت نابێ ئەوە بکەم و دەبێت ئەوە بکەم، واز لە بێزارکردنم بهێنە تۆ ئەو کەسەیت کە ماوەی 5 ساڵە پلانم لەگەڵ دادەڕێژیت بۆ دزی کردن لە هەر کەسێک کە بمەوێ کەوایە ئێستا چیتە؟ نەڵێی هەست و سۆزت جوڵاوە"
قسەکانی بە توڕەیی دەکرد و وەک هەمیشە تۆنەکەی خۆ زاڵکەرانە بوو" تۆ زۆرت لێم کرد"
وتم و هێشتا بوێری ئەوەم نەبوو سەیری بکەم" بەڕاست؟ چی دەربارەی دزی کردن لە تایمین و لیا 2 مانگ لەمەوبەر کاتێک زانیت کە هاوسەرگیریان کردووە و لەدوای بردنی هەموو پارەکان ئاگر بەردان لە ماڵەکەیان کاتێک لەماڵەوە نەبوون ئایا من تەنانەت ئاگاداری ئەوە بووم؟"
ئەو وتی لەکاتێکدا بزەی دەکرد"تۆ بۆ ئەمە... دەستخۆشیت لێکردم... تێناگەم"
وتم بە سەرلێشێواویەوە و سێری چاوە تاریکەکانیم کرد، نیگا بەتاڵەکانی کە چیتر راهاتووم لەگەڵیان وە لەناکاو دەستی کرد بە قاقا لێدان" گەمژە"
چەند هەنگاوێک نزیک بوویەوە لێم
" خوشکە بچوکەکەم گەمژەیەکە و هیچیتر..دەزانی چی؟ تۆ زۆر لاوازیت"
وتی کاتێک قژمی خستە دواوەی گوێم
لاواز؟ ئەو گاڵتەم پێدەکات وایە؟ لە ژیانمدا جگە لە هیونجین لەلای کەس فرمێسکم نەڕشتووە هەرچەندە بە دۆزەخیشدا تێپەڕیوم"نامەوێت خوشکێکی ترسنۆکم هەبێت دەزانی؟"
وتی کاتێک چەکەکەی دەرهێنا و خستیە سەر سەرم" وە لەهەمان کەتدا نامەوێت خوشکە زیرەکەکەم لەدەس بەم"
وتی و چەکەکەی توندتر کرد
YOU ARE READING
پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)
Teen Fictionئەو هاوڕێیەی مناڵیم کە زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕوانی بووم چونکە یەکمان خۆشەویست و بەڵێنیدا بگەڕێتەوە...... ئایا ئەو ئەگەڕێتەوە؟........ ئایا هێشتا خۆشی ئەوێم؟!؟ ژانەر : ڕۆمانسی، تراژیدیا