PART 19

171 38 38
                                        

نزیکەی سێ مانگ تێپەڕی
لەگەڵ لینۆ تەنانەت دەست لێدانێکی بچوکیشمان نەبووە
هەمیشە خەریکی خوێندنم
و ئەویش لە ئۆفیسەکەی خەریکی لێکۆڵینەوەیە

وەک ئەوەی بەلایەوە گرینگ نەبێت  ڕەفتار دەکات

ئەگەر شتێک زۆر زۆر پێویست نەبێت قسە هەر ناکەین
وەک ئەوەی هەر یەکێکمان وا ڕەفتار بکەین ئەوەی تر بوونی نەبێت

ڕقم لەوەیە
وەک ئەوە نییە پێم ناخۆش بێت پەیوەندی جەستەییمان نییە
تەنیا
ڕقم لە خۆمە کە تەنانەت تا ئێستا چاکەکەیشم نەداوەتەوە

ڕاستە ئەوەی ئەو کردی گەمژەیی بوو و جوان نەبوو بەرامبەر من
بەڵام ئەو دوو جار ژیانمی ڕزگار کرد
دەبوو سوپاسی بکەم بە دانەوەی چاکەکەی

وە.......
دەمویست پێی بڵێم کە دەمەوێت لەگەڵ چێری قسە بکەم
دڵنیا نیم ئایا ژمارەکەیم بیر ماوە یاخود نا
بەڵام هیچ نەبێت هەوڵێک بدەم تا پەیوەندی پێوە بکەم
دەبێت ئێستا چی بکات؟

خەریکم لە ژوورەکەم قسە لەگەڵ خۆمدا دەکەم

بۆچی وامکرد و بۆچی وام نەکرد

لەسەر سیسەمەکەم پاڵکەوتووم و سەیری سەقفەکە دەکەم
کاتژمێر 10ی بەیانییە و هێشتا لەناو جێگام
ئەمڕۆ قوتابخانەم نییە بەو پێیەی هەینییە

لەکۆتاییدا بڕیار دەدەم هەڵسمەوە

ڕۆشتم و گەرماوێکم کرد و ددانەکانمم شۆرد
جلێکی ئاسودەم لەبەرکرد و ویستم کەمێک بخوێنم بەڵام بەبینینی بۆکسێک لەسەر مێزی خوێندنەکەم سەرسام بووم

بۆکسەکەم کردەوە

"مۆبایل؟"

لەبەرخۆمەوە وتم بە سەرسامی

بۆچی کڕیویەتی؟

سەیری ئەو کاغەزەم کرد کە لەگەڵی بوو

'ئەوە بۆ تۆیە، دڵنیام پێویستت پێیەتی
دەبوو زووتر بیکڕم بەڵام زۆر سەرقاڵی کارکردن بووم وە تەنانەت بیرم نەبوو
هیوادارم بەدڵت بێت وە تکایە ڕەتی مەکەوە

لەلایەن لینۆ'

تکایە
بۆچی هێشتا گرینگیم پێدەدات؟
وامزانی ئیتر ڕقی لێمە
ئەو کەسێکی زۆر باشە

تکایە یەکێک پێی بڵێت بوەستێت لە یارمەتیدانم
من ناتوانم ئەو هەموو چاکەیەی بدەمەوە

لەکاتێکدا بیرم لێی دەکردەوە
گوێم لە دەنگی دەرگا بوو

لەوەتەی ئەو شەوەی شتەکان لەنێوانماندا ڕوویاندا
بۆ یەکجاریش نزیکی ژوورەکەم نەکەوتەوە
ئێستا چی هەیە؟

پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)Where stories live. Discover now