PART 12

23 5 1
                                    


دایکی نت: نـ ناتوانم بیرم بـ بکەوـ یەک خولەک! ئەوە رۆزی؟ نـ نــا نـا...... نـــــاکــرێ

کۆتا وشەی بە دەنگێکی بەرزەوە وت و فرمێسکێک لە چاوی کەوتە خوارەوە  و چاوەکانی داخست و هەرگیز نەیکردەوە!

END FLASHBACK.

نت دەستەکانی کردبوون بە مشت لە توڕەییا

نت: پێویستە تۆڵە لە ڕۆزی بکەمەوە

وتی و هەڵسایەوە

لیا : نت تکایە
(تب ; بەپێی ئەوەی نت و لیا نزیک بوون لەیەکەوە نت باسی ڕابردووی خۆی بۆی کردبوو و لیا دەربارەی ڕۆزی دەیزانی)

دەنگی خەمخۆرانە بوو بەڵام بەلای نت'ەوە گاڵتەجاڕانە دەردەکەوت

نت: بەم ناوە بانگم مەکە!

بە تۆنێکی بێ هەست و ساردەوە وتی و ویستی بڕوات بەڵام لیا دەستی گرت

لیا: تکایە نت تەنیا یەک چانسم بەرێ، من هەڵە بووم بمبورە

نت: وتم بەو ناوە بانگم مەکە گەمژە!!

هاواری کرد بەڵام چ جۆرە هاوارێک! ئەو هاوارەی کە هەرگیز هیچ کەس لە نت'ەوە گوێبیستی نەبووە!

لیا: ئارامبەوە تکاـ

نت: ئارام؟ هـ تۆ شێتی وایە؟ کەسێک دایکی لەدەست بدات ئارامە؟
بە توڕەییەوە وتی

"ئۆهـ باشە ببورە لیا گیان بەڵام من تۆزێ خەمبارم چونکە دایکم مردووە"
نت بە دراماتیکیەوە وتی

جارێکیتر بەو ناوە بانگم مەکە تەنیا کەسە نزیکەکانم ڕێگە پێدراون.... وە چیتر نامەوێ بتبینم

لیا:  باشە، هەرچۆنێک تۆ بتەوێت،هەرگیز نامبینیتەوە!

بە جدیەوە وتی و جەختی لەسەر دوو وشەی کۆتایی کردەوە

گرینگیم پێی نەدا و ڕۆشتم

دوای ئەوەی لەگەڵ پۆلیس قسەم کرد ئەو چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی نیشانم دا هی ڕووداوەکەی دوێنێ... لە چەند کامێرایەک دەرکەوتبوو وە ڕوخساری ڕۆزی کەمێک دیار بوو.

ئەفسەری پۆلیس: بەپێی ئەوەی ڕوخساری کەمێک دەرکەوتووە دۆزینەوەی ئاسانە هەواڵمان بە هەموو بنکەکانی پۆلیس داوە لە تەواوی کۆریا...خەمت نەبێت زوو دەیدۆزینەوە

نت: چۆن دڵنیا بم لەوە؟ (بە بێهەستیەوە وتی و ئەفسەرەکە تۆزێک سەری سوڕما بە تۆنەکەی)

ئەفسەری پۆلیس : مەبەستت چیە خاتوون؟

(نت بە ساردی سێری کرد و پاشان قسەی کرد)

نت: چۆن بزانم دەستگیر دەکرێ؟ واتا چۆن دڵنیابم لەوەی ئەوان بە پارە ڕازیتان ناکەن؟

پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)Where stories live. Discover now