PART 10

151 28 1
                                    

-خواردنەکەی منت بە هەڵە هێناوە گارسۆنی گەمژە!

نت: بمبوورە تکایە دوبارە نابێتەوە،ئێستا بۆتی ئەهێنم تەنیا ئەتوانی پێم بڵێیت چیت داوا کردبوو؟

-وادیارە ئێوە بە جارێک لە قسە تێناگەن، من ئەڕۆم سوپاس بۆ خواردنە بەتامەکە (بە توانجەوە وتی و ئەمەش نت'ی خەمبار کرد)

لیا: هێی مینیۆنگ وەرە بۆ ئێرە (نت"یش هات بۆلای)

لیا: گوێ بەوە مەدە کە ئێستا ڕوویدا باشە؟

نت: بەڵام.... لیا ئەوە هەفتەیەک ئەبێ من لێرە کار ئەکەم و هێشتا کێشە دروست ئەکەم

لیا:(سەری بەمانای نەخێر جوڵاند) وانییە مینیۆنگ تۆ زۆر باشی لە کارکردندا تۆ هەرگیز پێشتر ئەو کارەت نەکردووە وە ئەمە ناوازەیە کە تۆ بەمشێوەیە نایابە ئەنجامی ئەدەیت ئە تەنیا بەکاتێکی کەم زۆر شت فێر بوویتە

نت: بەڵام چی دەربارەی ئەوەی ئێستا ڕوویدا..؟ (بە خەمبارەیەوە وتی)

لیا: مینێۆنگ، ئەو پیاوێکی دەوڵەمەند بوو هەر لەبەر ئەوەشبوو ئاوا بە فیز و خۆبەزلزان بوو لە هەموو شوێنێک ئەکرێ ئەم جۆرە هەڵانە بکرێن بۆیە خۆت بێتاقەت مەکە هم؟

نت: باشە لیا..... زۆر سوپاس

لیا: پێویست ناکات ،کەوایە من و تۆ هاوڕێین وایە؟

نت: بەڵێ بێگومان

لیا : زۆر دڵخۆشم بەمە (زەردەخەنەی کرد و نت'یش بۆی کردەوە)  وە.....

نت: ویستت شتێک بڵێی؟

لیا: ڕوخسارت زۆر جوانە ئەزانی؟....... هیچ لە 20 ساڵ ناچی هەرچەندە هاو تەمەنین بەڵام زیاتر وەک مناڵێک دەرەکەویت

(نت سەرەتا دڵی بە قسەکە خۆش بوو و زەردەخەنەی کرد بەڵام کە درێژەی بە قسەکانیدا زەردەخەنەکەی نت ونبوو و ترسا لەوەی بە هەمووشتێک بزانێ و خاوەن چێشتخانەکە ئاگادار بکاتەوە و دەربکرێ لەکارەکەی)

لیا: ئۆو ببورە ببورە نەمزانی ئەوەت پێ ناخۆشە مەبەستم لە هیچ نەبوو سوێند دەخۆم تەنیا ویستم بڵێم من هەمیشە هیوام بە پێستێکی لەمشێوەیە خواستوە تکایە ببورە

(نت بەمە هەناسەیەکی ئاسوودەیی دایەوە و دووبارە زەردەخەنەی کرد)

نت: ناا کێشە نییە پێم ناخۆش نییە پێویست بە داوای لێبوردن ناکات وە زۆر سوپاس بۆ ئەم وەسف کردنەت بەڵام لەبیرت نەچێ ڕوخساری تۆ جوانترە

لیا: زۆر سپاس

نت: کیوتییییییی

لیا: یااا ئاوام پێ نەڵ ێ شەرمەکەم

نت: ئۆییی کچە شەرمنەکەمان

لیا: مینیۆنگ تکایاا

نت: باشە باش تەواو





پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)Where stories live. Discover now