"چانگبین پۆلیسە، بەڵام بەڕاستی پۆلیسێکی لێهاتوو و ناسراو، وە لەگەڵ لێکۆڵەر لی هاوڕێن چونکە لە دوو کەیسدا بەیەکەوە کاریان کردووە، نزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر بە چانگبینم وت کە داوای لێبکات تا تۆ بدۆزێتەوە بەو پێیەی لێکۆڵەرێکی شارەزایە,
ئەو هاتە ئێرە و قسەی لەگەڵم کرد و هەندێک پرسیاری کرد دەربارەی تۆ و پەیوەندی نێوانمان وە کاتێک وتم لە مناڵیەوە هاوڕێین کەمێک بێدەنگ بوو و دواتر وتی کە لەگەڵ ئەو دەمێنیتەوە سەرەتا لە هیچ تێنەدەگەشتم بەڵام دواتر هەمووشتێکی بۆ ڕوونکردمەوە"
تۆنە ئارامەکەی هەرگیز ناگۆڕێت
لە مناڵیەوە تا ئێستا هەمیشە ئیرەییم بەوە بردووە کە چەندە ئارام و لەسەرخۆیە
" ئایا باسی ئەوەی بۆت کرد کە..کەوتبوومە زیندان چونکە-؟
پەنجەی خستە سەر دەمم تا بموەستێنێت لە قسە کردن
"دەزانم، هەمووشتێک دەزانم، لۆمەی تۆ ناکەم ئەوە هەڵەیەک بوو ڕویدا با لەبیری بکەین"
بە زەردەخەنەوە وتی و منیش سەرمم لەقاند
مەحاڵە ئەوە لەبیر بکەم بەڵام لەبەر ئەو وادەریدەخەم کە لەبیرم کردووە.
"ئایا ئەو هەموو ماوەیە دەتزانی من لەکوێم و سەردانیشت نەدەکردم؟"
پرسیم چونکە بەلامەوە سەیرە چێری سەردانی نەکردووم
" ئەو نەیدەهێشت"
برۆیەکم بەرز کردەوە
"واتای چییە نەیدەهێشت؟"
پرسیم بەسەرسامی
"وتی کە تازە هەندێک شتی پێت وتوە کە بۆت سەرسامکەر بوون بۆنموونە ئەو ڕاستیەی کە خاڵی هیونجین خۆیەتی و هۆکاری مردنی باوکت و خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەی زانینی مردنی دایک و باوکی هیونجین بووە"
هەناسەیەکم هەڵمژی
من ماندووم
دەبوایە پێشتر مردنم هەڵبژاردایە و چاوەکانمم نەکردایەتەوە
بۆچی شتەکان بەم شێوەیەن؟
نازانم چیم دەوێت
ئایا دوای دۆزینەوەی هیونجین دڵخۆش دەبم؟
یان ژیان بەشێکە لە ئازار چەشتن و فێربوونی چەند وانەیەک و تەواو؟
"کەوایە، ئایا هەستت بە هیچی نامۆ کردووە لێی؟"
چێریۆنگ هەوڵی دەدا درێژە بە گفتوگۆی نێوانمان بدات
"لە کێ؟"
وەک بڵێی نازانم مەبەستی کێییە
" لێکۆڵەر لی"
چرپاندی
" هەست بە چی بکەم؟"
زۆر بە ئاسایی پرسیم
بۆچی دەپرسێت؟
لینۆو لای ئەو وتویەتی کە هەستی بۆم هەیە؟
"نازانم، ئەو نامۆیە کاتێک دەربارەی تۆ پرسیار دەکات یا قسە دەکات"
"چۆن قسە دەکات؟"
پرسیم چونکە دەمەوێت بزانم بەڕاستی هەستی چۆنە
ناتوانم لەخۆمەوە باوەڕی پێبکەم
YOU ARE READING
پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)
Teen Fictionئەو هاوڕێیەی مناڵیم کە زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕوانی بووم چونکە یەکمان خۆشەویست و بەڵێنیدا بگەڕێتەوە...... ئایا ئەو ئەگەڕێتەوە؟........ ئایا هێشتا خۆشی ئەوێم؟!؟ ژانەر : ڕۆمانسی، تراژیدیا
