PART 11

60 7 1
                                    

سڵاو ویستم بڵێم ماوم نامردووم🥲😭
ئینجا زۆۆر زۆۆر داوای لێبوردن دەکەم کە درەنگ پاڕتەکان پۆست دەکەم هیچ بیانوویەکم نییە بەس تاقەتم نەبوو💔💔

.
.
.
.

لیا: ئـ.... ئەوە.... مەبەستم ئایا باشتر بوویت لە نەخۆشیەکەت؟ مینیۆنگ وتی کە چاکبوویتەوە و ئەتوانی لەسەر پێیەکانت بوەستی وایە؟

(پێکەنینێکم کرد، ئەمە گەمژانەترین شت بوو کە تا ئێستا لیا وتبێتی ئاخر دایکم وا لەبەردەمی وەستاوە ئەم پرسیارە بێمانایە چییە؟ دایکم سێرکردنێکی بکوژانەی داپێم و سێری لیای کرد بە زەردەخەنەوە)

دایکم : من زۆر باشم کچەکەم نیگەرانی من مەبە

لیا: زۆر دڵخۆشم کەوایە....ئم...ڕات چۆنە شتێکت بۆ ئامادە بکەم تا بیخۆیت؟

دایکم: ئۆهـ بەڕاستی حەزدەکەم خواردنی دەستی تۆ تام بکەم

لیا: کەوایە تۆ لەسەر ئەم مێزە دابنیشە هەتاوەکو خواردنەکە ئامادە دەکەم

(دوای 20 خولەک لیا گەڕایەوە بەزەردەخەنەیەکەوە و توبۆککی لەدەست بوو لەبەردەم دایکم داینا بزەیەکم کرد و ڕوخسارمم تێکدا)

ئۆی... لیا بەداخەوە بەڵام دایکم توبۆککی ناخوات

(لە یەک ساتدا زەردەخەنەکەی لیا نەما و سێری دایکمی کرد)

لیا: ببورە پورێ...شتێکی ترت بۆ ئامادە دەکەم

دایکم: مینیۆنگ بوەستە لە گاڵتەکردن

دایکم ڕووی لە لیا کرد و دەستی گرت و وتی: ئەو گاڵتە دەکات کچەکەم بەڕاستی توبۆککی خواردنی دڵخوازمە

لیا بەمە زەردەخەنەی کرد و سێرکردنێکی بەپۆزانەی پێمدا منیش بەمە پێکەنیم

End pov







دایکی نت دوای تەواوکردنی خواردنەکەی قسەی لەگەڵ کچەکان دەکرد و پێدەکەنین ئەوان زۆر دڵخۆش دیار بوون وەک بڵێی هیچ کێشەیەک نەبێ بەڵام!......
چاوەکانی یەکێک لەسەر نتـ'ـە، ئەو بە توڕەییەوە لێی دەڕوانێ بەڵێ ئەمە تایمینـ'ـە

ئەو کوڕەی پێش ئەوەی نت بێت بۆ ئەوێ کارێکی زۆری لەدەست بوو بۆیە مووچەی کارکردنەکەشی زۆر بوو بەڵام لەدوای نت مووچەکەی کەم کرایەوە و ئەویش بەمە زۆر توڕەبووە و هەمیشە بە ڕەقی و توندی مامەڵە لەگەڵ نت دەکات
وە ئێستا بەجۆرێک سەیری ئەکات وەک بڵێی دوژمنی چەن ساڵەی بێت! بەڵام ئەو لیای خۆشدەوێت بۆیە لەبەر ئەو ئازاری نت نادات









دایکی نت : کەوایە دەبێ ئێستا بڕۆمەوە ماڵەوە

لیا: بەڕاستی زۆر خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ کەمێک کاتم لەگەڵت بەسەر برد تۆ زۆر کەسێکی میهرەبانیت (وتی و ڕوومەتەکانی سوور بوونەوە)

پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)Where stories live. Discover now