ناتوانم بوەستم لە بیرکردنەوە دەربارەی هیونجین
بەڵام پێم وایە ئیدی دەبێت گرینگی بە لینۆ بدەم
نەک وەکو خۆشەویست
بەڵکو وەک هاوڕێیەک
من لەسەرەتاوە ئەوم خۆشویست
بەڵام دانم پیا نەنا و ئازاری هەردووکمانم دا
ئێستاش نامەوێت پێی وابێت ئەوم دەوێت چونکە هیونجین نەماوە
نزیکەی دوو مانگ بەسەر ئەو ڕۆژە تێپەڕیوە
ئەو پێی وابوو کە من ئیدی ڕازی بوومە چونکە ماچیم کرد
بەڵام ناتوانم ڕازی ببم
من ئازاریم دا
ڕقم لە خۆمە
'تەق تەق تەق'
دووبارە لەدەرگا دەدات
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە
وە ڕۆشتم تا دەرگاکە بکەمەوە
دەستم بۆ دەسکی دەرگاکە برد و سوڕاندم
"بەیانیت باش بچکۆل، باش خەوتیت"
ناکرێ بوەستێت لەوەی پێم بڵێت بچکۆل؟
ئەوە شێوازی لێدانەکانی دڵم دەشێوێنێت
سەرمم لەقاند
"بەڵێ لینۆو، چی دەربارەی تۆ؟"
بە زەردەخەنەوە وەڵامیم دایەوە
"باش، بەڵام باشتر دەبوو گەر لەگەڵ تۆ لە هەمان ژوور بومایە"
بەپێکەنینەوە وتی وچاوێکی لێم داگرت
لەبەرامبەردا شەقێکی بچووکم لە سنگە پتەوەکەی دا
"پیرە پیاوی شێت"
منگەم کرد بەڵام وادیارە گوێبیستی بووە چونکە بزەی کرد
"کەوایە، ویستم دەربارەی شتێک قسە بکەین"
ڕوخساری 180 پلە گۆڕا و بوو بە کەسێکی جدی
" بێگومان، چی هەیە؟"
هەمان تۆنی ئەوم بەکار هێنا
"وەرە لەگەڵم"
دەستی گرتم و بە پلیکانەکاندا ڕۆشتینە خوارەوە و چووینە چێشتخانەکە
لەسەر کورسییەک داینیشاندم و لەسەر مێزەکە دوو کووپ کاپۆچینۆ هەبوو کە هەڵمیان لێهەڵدەستا
وەک دڵی من بۆ لێکۆڵەر لی
دانەیەکی دایە دەستم و بەتەنیشتمەوە دانیشت
"قسە بکە لی، چی هەیە؟"
سێری نێو چاوەکانمی کرد
"پێشتریش وتم، بەوە بانگم مەکە"
"وتت بەڵام هۆکارەکەت نەوت بەڕێز 'لیـــ'"
وتم و جەختم لەسەر نازناوەکەی کردەوە
و ئەویش بە ڕەقی سێری نێو چاوەکانمی کرد
هەمیشە هەست دەکەم قوتم دەدات
دەزانم بەتەمایە بڵێت چی
دەیەوێت بڵێ مناقەشە مەکە
"مناقەشە لەگەڵ مندا مەکە، خەریکم لەسەر بابەتێکی جدی قسە دەکەم"
دەمزانی بڕیارە وا بڵێت
ئەمجارە بڕیارم دا بێدەنگ بم تەنیا سێریم کرد و ئامەژەم بۆی کرد دەست پێبکات
YOU ARE READING
پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)
Novela Juvenilئەو هاوڕێیەی مناڵیم کە زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕوانی بووم چونکە یەکمان خۆشەویست و بەڵێنیدا بگەڕێتەوە...... ئایا ئەو ئەگەڕێتەوە؟........ ئایا هێشتا خۆشی ئەوێم؟!؟ ژانەر : ڕۆمانسی، تراژیدیا
