" لەکۆتاییدا بەخەبەر هاتی؟"
بە دڵخۆشییەوە پرسی لەکاتێکدا دەستمی گرتبوو
لەکۆتاییدا؟
چەند دەبێت من بێهۆشم؟
تەنانەت ناتوانم قسەش بکەم
هەوڵدەدەم قسە بکەم بەڵام لەبەر ئامێری هەناسەدانەکە ناتوانم
"نا، دەبێت پشوو بدەیت، دەچم بانگی پزیشک دەکەم"
ئەو بە خێرایی دەڕوات و پاش ماوەیەکی کەم پزیشکێک لەگەڵ خۆی دەهێنێت
ئەوان پشکنینم بۆ دەکەن و دوای 4 کاتژمێر ئەنجامی پشکنینەکان دەردەچن
وە پزیشک وتی شتێکی مەترسیدار نییە
تەنیا پێویستە تاوەکوو بەیانی لە نەخۆشخانەبم
زۆر بێزارم نازانم لێکۆڵەر لی لەکوێیە
"هاییی"
لێکۆڵەر لی لەناکاو وتی و ئەمە ترساندمی
"ترسایت؟ ببورە"
وتی لەکاتێکدا پێدەکەنی
گەمژە
"سەیرکە ئەمانەم بۆت هێناوە دڵنیام ئێستا برسیتە"
وتی و شتەکانی نیشاندام
بەڕاستی خواردنی زۆری کڕیوە
"سوپاس لێکۆڵەر من قەرزارتم"
ئەو تەنیا زەردەخەنەم بۆ دەکات
.........
لەدوای نان خواردن کەمێک دەخەوم و کە چاوەکانم دەکەمەوە لێکۆڵەر لی لە تەنیشتمەوەیە
" باش خەوتیت؟"
سەرمم لەقاند و ئەویش زەردەخەنەی کرد
"زۆر باشە کەوایە با بڕۆین"
چی؟ ئێستا؟ واو
دوای ئەوەی ڕۆشتینە ماڵی لێکۆڵەر لی ڕاستەوخۆ خەوتمەوە چونکە ماندوو بووم
کاتێک چاوەکانم کردەوە هەستم بە شتێک کرد لەپشتم
وە یەکێک کەمەرمی گرت و بەرەو لای خۆی راکێشام
چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە
"ئمهممم"
دەنگی هم'ی لێکۆڵەر لی دەبیستم لە کاتی خەودایە
نەفرەت
ئەو زیاتر نزیکی کردمەوە لە خۆی و جەستەمی چەسپ کرد بەوەی خۆیەوە
من ئیتر نازانم هەناسەدان چۆنە
سەری بردە نێو قژم و بۆنی دەکرد و دواتر سەری بردە نێو ملم و ماچی کرد
تفێکم قوت دایەوە
ئەوە وایکرد تەزوو بە دەمارەکانما بێت
هەست بە هەموو لاشەم دەکەم گەرم بووە
تکایە من دەکوڵێم
ئەو بەنێو ملمدا هەناسە دەدات
YOU ARE READING
پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)
Novela Juvenilئەو هاوڕێیەی مناڵیم کە زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕوانی بووم چونکە یەکمان خۆشەویست و بەڵێنیدا بگەڕێتەوە...... ئایا ئەو ئەگەڕێتەوە؟........ ئایا هێشتا خۆشی ئەوێم؟!؟ ژانەر : ڕۆمانسی، تراژیدیا
