PART 13

43 7 11
                                    

بڕیارمدا بڕۆم بۆ سەر کار و قسەش لەگەڵ لیا بکەم... هەر بەڕاستی جوان ڕەفتارم نەکرد
هەرچەندە بارانێکی زۆر دەبارێت بەڵام بیری لیا دەکەم بەڕاستی

"سڵاو"

وتم و خاوەن چێشتخانەکە سێری کردم بە توڕەیی

"تۆ دەرکراویت!"

"ببورە؟"

وتم بە سەرسوڕماوی

"هەر ئەوەی گوێت لێبوو.. دەرکرایت"

ئەو وتی بە ساردی

"گەورەم سێرکە.. دەزانم دوو هەفتەیە لێرە نیم بەڵام لەدوای دایکم بەڕاستی بۆمن قورس بوو لەجێگاکەم هەڵسمەوە"

ئەو بەبێ هەستی سەیری کردم

"بۆچی درۆت کرد؟"

برۆکانم گرژ کرد

"درۆ؟"

لیا هاتەبەردەمم

"بەڵێ خاتوو نت'ی 18 ساڵ"
هەنگاوێکم نایە دواوە... ناکرێ ئەمە ڕاست بێت... لیا... چۆن توانی ئەوە لەگەڵ مندا بکات

"دەی نت ئاوا بە ڕقەوە سەیرم مەکە.. تەنیا داواکاری تۆم جێبەجێ کرد کاتێ وتت کە ناتەوێ چیتر بمبینیتەوە"

بە گاڵتەجاڕیەوە وتی و برۆیەکی بەرز کردەوە و چەند هەنگاوێک نزیک کەوتەوە

"ئایا هاوڕێیەکی نایاب نیم؟"

قوڕگم ئازاری هەیە...من هاتم تاوەکو پەیوەندییەکەمان چاک بکەمەوە کەچی.... ڕووم وەرگێڕا بۆ سەرۆک چێشتخانەکە

" گەورەم سەیرکە... بۆتی ڕون دەکەمەوە"

نیگایەکی ساردی پێم دا

" چی ڕون دەکەیتەوە؟ ئەوەی باوکت مرد و تۆش ناسنامەیەکی درۆینەت دروست کرد تا کار بکەیت؟
بیرت لەوە نەکردەوە ئەگەر زووتر ئاشکرا بویتایە چی ڕویدەدا؟ ڕەنگە بەتاوانی ئەوەی هێشتومە کچێکی خوار 18 ساڵ لەلای من کار بکات زیاتر لە 15 ساڵ سزا بدرامایە"

ئەو هەموی وت بە توڕەییەوە

" تاوانی من چیە باوکت مردوە؟"

بەو قسەیەی سەر لە نوێ ئازاری دڵم دەستی پێکردەوە... وەک ئەوەی دووبارە باوکم بمرێتەوە...
خۆمم چەماندەوە وەک ڕێزێک

" سپاس"

ڕۆشتمە دەرەوە... خەڵکێکی کەم لەدەرەوەیە بەو پێیەی ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر باراناوییە
هەورە بروسکە ئاسمانەکە دەکات بە دوو شەق و ڕوناکی دروست دەکات... بەلامەوە جوانە هەرچەندە ترسناکیش بێت... وەک شێتێکی بێ ماڵ و حاڵ بەنێو بوساندا دەسوڕێمەوە بەبێ وەستان... هەستم بەوە نەکردبوو کات چەندە درەنگی کردووە و سەیری ئاسمانم کرد بەرگێکی ڕەشی پۆشیوە... بارانەکە لەزیاد بووندایە و هەست بە دروست بوونی ڕەشەبا دەکەم... هەموو جەستەم سڕ بووە.. هەست بە قاچەکانم ناکەم...چاوەکانم تاریک دەبن و خەریکە دەکەوم بەڵام کەسێک دەمگرێتەوە..ناتوانم بزانم کێییە و بێهۆش دەبم...









پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)Where stories live. Discover now