..................
نەفرەت من لەکوێم؟
ئەوەندەی ڕابکەم و بەدوای هیونجینـ'دا بگەڕێم ڕێگاکەم ون کرد!
بەنەفرەت بم
دەستم برد بۆ گیرفانم
مۆبایلەکەم لەکوێیە؟
ئایی ناکرێ ونم کردبێ
من بۆچی ئەوەندە بێ مێشکم؟
بوەستە!
ئەوکاتەی هیونجینـ خۆی پیاکێشام
دەبێت لەوێ لێم کەوتبێ
بەڵام
من چۆن ئەوێ بدۆزمەوە؟
لە بەدبەختی خۆمە
تەنانەت هیچ پارەیەکیشم لا نییە تاکو تەلەفۆنی شەقامەکان بەکار بهێنم
بەڵام هەر خۆی ژمارەی چێری یان لێکۆڵەر لیــ نازانم
من زۆر بێکەڵکم
بەساڵاچووێکی 90 ساڵی وەک من ڕێگەکەی خۆی ون ناکات
وەک گەشتیارێک وام کە یەکەم جاریەتی سەردانی کۆریا بکات
24 ساڵم لێرە بەسەر بردووە
16 ساڵ لە سۆل و نزیکەی 8 ساڵ لە بووسانی نەفرەتی
ئێستا کە هاتومەتەوە سۆل وەک ئەوە وایە یەکەمجارم بێت
ئێرە زۆر گۆڕاوە
لەسەر یەکێک لە شۆستەکان دانیشتم
وزەی بەپێ وەستانم نەماوە
ئێستا دەکرێ نزیکی کاتژمێر دەی بەیانی بێت
سوێند دەخۆم لە بیر کردنەوە دەربارەی هیونجینـ نوقم ببوم بۆیە بەم شێوەیە دوور هاتم و ون بووم
سەرمم خستە سەر ئەژنۆکانم و دەستەکانم لەدەوری خۆم لولدا
من بێزارم
تکایە
دەنگی کەوتنی شتێک بەئاگای هێنام
باران؟
نەفرەت
من
خەوتبووم؟
لەسەر
شەقام؟
سێری بەردەمی خۆمم کرد
پیاوێک دوو لیرەی ئاسنی دانا و ویستی بڕوات
"بەڕێزم ئەوانەت لێکەوت"
بەبێ ئەوەی سێری بکەم دوو پارچە ئاسنە نەفرەتییەکانم خستەوە دەستی و دەستم کرد بە ڕۆشتن بەخێرایی
زۆر جوانە
وەک سواڵکەرێک دەردەکەوتم
نەفرەت لەو ژیانە بێمانەیە
لێکۆڵەر لەکوێیت تکایە من بێزارم
نامەوێت وەک گەمژەیەک دەستبەردار بم و چاوەڕێ بکەم وەک مناڵێک پۆلیس بمدۆزێتەوە
دەستم کرد بە گەڕان
10pm
"واهــ لەکۆتاییدا تۆم دۆزییەوە"
چێری وتی لەکاتێکدا نێوچاوانی خۆی بەوەی منەوە چەسپ کرد
ترساو دیارە
لەمن زیاتر شێواوە
چانگبین کە لە پشتیەوە بوو دەستی برد بۆ مۆبایلەکەی و پەیوەندی بە یەکێکەوە کرد
کە من %1000 دڵنیام لێکۆڵەر لی'یە
"بۆکوێ ڕۆشتیت؟ گەمژە منت ترساند، بۆچی مۆبایلەکەت لەسەر شەقام جێهێشتبوو؟ تەنانەت وشەی نهێنیشت دانەنابوو، پیاوێک دۆزیبوویەوە و پەیوەندی بە لێکۆڵەر لی'ەوە کردبوو خۆزگە دەتزانی چەندە توڕەیە کاتێک زانی ون بوویتە"
چێری هەموو قسەکانی بەسەر یەکەوە دەکرد
بەڵام من توانای قسەکردنم نەبوو
لەکاتژمێر 5ی بەیانیەوە بەسەر شەقامەکاندا ڕادەکەم
من شێتم
سوێند دەخۆم شێتم
"ئەو لەڕێگایە"
بەنەرمی بە گوێمدا چرپەی کرد
لام گرینگ نییە لە ئێستادا چی دەوترێت
من ماندووم
دەمەوێت پشوو بدەم
YOU ARE READING
پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)
Teen Fictionئەو هاوڕێیەی مناڵیم کە زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕوانی بووم چونکە یەکمان خۆشەویست و بەڵێنیدا بگەڕێتەوە...... ئایا ئەو ئەگەڕێتەوە؟........ ئایا هێشتا خۆشی ئەوێم؟!؟ ژانەر : ڕۆمانسی، تراژیدیا
