دوای نزیکەی سێ کاتژمێر لی مینهۆ هاتە ژوورەوە دوبارە
" چی بوو؟"
سەرم هەڵبڕی و پرسیم، نیوەیەکم دەیەوێت یونجون بگیرێت و نیوەکەی تریشم هەست بە تاوان دەکات" ئەو گەمژەیە دیار نییە، نیە لە هیچ شوێنێک"
وتی لەکاتێکدا ئارامی لەدەستدابوو و بە دەستی قژی بردە دواوە"سەیرە"
ئەو برۆیەکی بەرز کردەوە
"5 ساڵە لەگەڵی ئەژیت بەلاتەوە سەیرە ئەوەندە زیرەکە؟ دەزانی ماوەی 8 ساڵە بەدوایەوەم؟"
"مەبەستم ئەوە نەبوو تەنیا... وامزانی مانای شتێک دەدەم بۆیــ..."
ئەو بە بڕوا پێنەکراوی پێکەنی
"مانا؟ تەنانەت دەزانیت دزی لە چییەوە دەست پێدەکات؟ ئەو درۆی کردووە"
سەرمم داخست، ئەو تاکە کەس بوو کە هەمبوو" ناتوانم چیتر چاوەڕێ بکەم، دەبێت بچیتە زیندان"
"ماوەکەی چەندە؟"
" 2 ساڵ بەڵام هەموو هەوڵی خۆم دەدەم زووتر بێیتە دەرەوە"
بە پرسیارەوە سێریم کرد" بۆچی؟"
" هەموو ئەوەی کردووتە یەک دزییە لە دوو هاوسەر کە زۆر باش دەیانناسیت 'لیا و تایمین' وە ئەوان داوای 8 ساڵ زیندانیان کردووە...."
قسەکانیم بڕی چونکە سەرسام بووم" 8 ساڵ؟ ئەی کەوایە چۆن تەنیا 2 ساڵ لەوێ دەبم؟"
" بهێڵە قسە بکەم"
چاوی سوڕاند
"شێت، هەرچۆنێک بێت، من پارێزەرێکی بەتوانام بۆت گرت"" چی دەربارەی ئەو پلانانەی لەگەڵی دامڕشتوون؟"
" گرینگ نین.. کەس پێیان نازانێت"
" پێیان دەڵ.."
قسەکەی پێ بڕێم"کەس باوەڕ ناکات چونکە بەڵگەت نییە"
" بەڵگە؟ خۆم دەڵێم ئەوەم کردووە بەڵگەی بۆچییە؟"
"بێگومان پێویستی بە بەڵگەیە چونکە کەسانی وەک تۆ گەمژە کە بێزارن لەژیان تۆمەت دەخەنە ئەستۆی خۆیان"
" بەڵام ئەوەی من تۆمەت خستنە پاڵ نییە"
"هەر چییەک بێت شایەنی ئەوەنیت باجەکەی بدەیت"
" باجەکەی چییە؟"
" لەسێدارەدان"
بەو قسەیە تۆزێک بە بێدەنگی وەستام لەبەر یونجون و دواتر پێکەنیم بە دەنگێکی بەرز

YOU ARE READING
پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)
Teen Fictionئەو هاوڕێیەی مناڵیم کە زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕوانی بووم چونکە یەکمان خۆشەویست و بەڵێنیدا بگەڕێتەوە...... ئایا ئەو ئەگەڕێتەوە؟........ ئایا هێشتا خۆشی ئەوێم؟!؟ ژانەر : ڕۆمانسی، تراژیدیا