بۆچی ڕازی نەبووم؟
چونکە من شێتم
ئازاریم دا
زۆر بە خراپی
قسەکانی هیونجین نەیانهێشت ڕازی ببم
وەک بڵێی خۆشم نامەوێت دڵخۆش بم
بەڵام هیونجین چۆن دەتوانێت دایک و باوکم تاوانبار بکات؟
باوکمم لەدەستدا بەهۆی ئەوەوە
وە لەدوای مردنی باوکم لەگەڵ دایکم ناچار بووین سۆل جێبهێڵین
هەر بەهۆی ئەوەشەوە دایکمم لەدەستا و کەوتمە ژێر دەستی یونجون و ناچار بووم دزی بکەم و پلانی لەگەڵ دابڕێژم و کەوتمە زیندان
لە زیندانیش هەمووان بەدڵی خۆیان ئازاریاندام
بە هەزاران شتی ناخۆشم بەسەرهات و هەمووشی لەبەر ئەوەبوو باوکم ویستی بیگرێتە خۆی بەڵام هەواڵی مەرگی هاوڕێ خۆشەویستەکەی ئەوی شڵەژاند و توشی ڕوداوی هاتووچۆ بوو و ژیانی سپارد
هەتا ئێستا بۆ جارێکیش لۆمەی هیونجینم نەکردووە
هەمیشە دەموت دەیدۆزمەوە و بەیەکەوە دڵخۆش دەبین
ئێستا تێدەگەم بۆچی هەمووان جیاواز مامەڵەم لەگەڵ دەکەن
هەموو هۆکارەکە ئەوەیە
من شێتم
لە شێتێک زیاتر هیچیتر نیم
نەدەبوو لینۆو بناسم
ژیانیم وێران کرد
نازانم ئەمڕۆ بە چ ڕوێک گەڕامەوە ماڵەکەی لینۆو
دەبێت ئێرە جێبهێڵم
نامەوێت چیتر ئازاری بدەم
زۆر نیگەرانم
ئێستا کاتژمێر 2ی نیوەشەوە
بەڵام هێشتا لینۆو نەگەڕاوەتەوە
لەخۆم خۆشنابم گەر شتێکی بەسەر بێت
دەمەوێت پەیوەندی پێوە بکەم
بەڵام ڕووی ئەوەم نییە
ببورە لی
بە جلی خەوەوە لە هۆڵەکە چاوەڕێی لینۆو'م
بڕیار بوو بخەوم
بەڵام ناتوانم
ئێرە زۆر ساردە
منیش وەک شێتێک ئەم جلە ڕووتەم لەبەر کردووە و بەبێ هیچ گەرمکەرەوەیەک لێرە دانیشتووم
بەڵام من نیگەرانم
هیوادارم بگەڕێتەوە
چی دەبێت گەر پەیوەندی پێوە بکەم و بڵێم دەستم بەری کەوت؟
نەخێر نەفرەت ئەو دەزانێت کاتێک درۆ دەکەم
واباشترە چاوەڕێ بکەم
leeknow :
دەمزانی شتێک لەنێوان نت و هیونجیندا ڕوویداوە
لەدوای ڕۆشتنی نت
بەرەو هیونجین ڕۆشتم و ئەویش وەک ئەوەی نەمناسێت ڕەفتاری کرد و وتی
"فەرموو بەڕێز، چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟"
دەستەکانم بوون بە مشت
نامەوێت شەڕ بکەم و ئازاری کوڕە خوشکەکەم بدەم
خوشکەکەم هەموو ژیانم بوو
بەڵام من هاوسەرەکەیم خۆش نەدەویست
چونکە کاتێک داوای هاوسەرگیری لە خوشکەکەم کرد
من پێیم وت کە دەبێت لەگەڵ خوشکەکەم بمێنمەوە بەڵام ئەو ڕازی نەبوو
ئەوکاتە دایک و باوکم لەژیاندا مابوون
بەڵام ئەوان سووربوون لەسەر ئەوەی زوو هاوسەرگیری بکەن چونکە خوشکەکەم دوگیان بوو بە هیونجین
بەڵام لەدوای هاوسەرگیرییەکەیان بەدەگمەن ئەوانمان دەبینی
ئەوکاتە تەمەنم نزیکی دوانزە ساڵان بوو
YOU ARE READING
پاڵەوانی مناڵیمــــ ;)
Roman pour Adolescentsئەو هاوڕێیەی مناڵیم کە زیاتر لە 10 ساڵ چاوەڕوانی بووم چونکە یەکمان خۆشەویست و بەڵێنیدا بگەڕێتەوە...... ئایا ئەو ئەگەڕێتەوە؟........ ئایا هێشتا خۆشی ئەوێم؟!؟ ژانەر : ڕۆمانسی، تراژیدیا
