Pov Jungkook:
چاوەکانم کردەوە کاژمێر 7 بەیانی بوو چوومە لای پەنجەرەکە سەیری دەرەوەم کرد بارانەکە نەوەستاوە و هەورەکان ڕێگری لە خۆرەکە ئەکەن کە دەربکەوێت و وە ساردە پلەی گەرمی ماڵەکەم زیاد کرد بۆ ئەوەی نێل نەخۆش نەکەوێ خۆشم نازانم بۆ بەم کاتە زووە هەڵساوم بەرەو جانتاکە چووم و کردمەوە پارەکان ئێجگار زۆر بوون وە لەگەڵ ئەوەش چەکێکی تیا بوو کردمە چەکمەجەی نزیک بێدەکە وە ویستم جانتاکە دابخەم بەڵام چەن کاغەزێکم بینی کە تیایا بوو ئەویشم کردە لای چەکەکە چونکە ئێستا ناتوانم بیخوێنمەوە نامەوێت زیاتر مێشکم ئاڵۆز تر بێت.
بەهەر شێوەیەک بێ هەندێکی تر لەسەر بێدەکە ڕاکشام تا بوو بە کاژمێر 10 پێش نیوەڕۆ نێل بە ئاگا هات و هەستایەوە.
جونگکووک: بەیانی باش کچم جوانەکەم.
(بە هێمنی وتم و بە چاوە خەواڵووەکانی زەردەخەنەیەکی بۆکردم)جونگکووک: بڕۆین نانی بەیانی بخۆین؟
(بە هێمنی وتم و ماچێکی کوڵمە پڕەکانیم کرد و ئەویش پێکەنی)نێل'م کردە باوش و بەرەو گەرماوەکە چووم و گەرماوێکم پێ کرد و قژە کورتەکەیم وشک کردەوە و بەرەو چێشتخانەکە چووم و خوانی بەیانیمان خوارد و دواتر لە ژووری دانیشتنەکە بە مێشکە ئاڵۆزەکەمەوە سەیری نێل'م ئەکرد کە یاری بە پشتی و سەرچەفەکەی سەر سۆفەکەی ئەکرد تەنانەت ناتوانم بە تەنها جێی بهێڵم تا بچم یاری بۆ بکڕم.
ئایششش جونگکووک بۆچی وات لێهات تۆ ژیانی خۆش ئەژیایت.
بە دەم خۆمەوە قسەم ئەکرد و سەرم لەسەر سۆفەکە حەسانبۆوە.
~~دوو هەفتە دواتر~~
پێداویستیەکان کەم ببونەوە بۆیە بڕیارم دا بچم بۆ مارکێت تا پێداویستەکان بکڕم و هەندێک یاریش بۆ نێل چونکە تەواوی ڕۆژەکان بە تەنها کات ئەباتە سەر.
جلێکی گەرمم لەبەر نێل کرد و بەڕێ کەوتین بۆ دەرەوە تا ئێستا بارانەکە تەواو نەبووە بەڵام لەم کاتەیا باران وەستاوە نێل'م کردە باوش و بڕە پارەیەکم برد و ڕۆیشتین لە ڕێگا بووین بۆ ماڵەوە کەسێکی بە تەمەن گەورە بوو بەڵام زۆر پیر نەبوو ڕێگەی لێگرتم هاتە بەردەمم..
؟؟؟: تۆ جونگکووک'ت کوڕی سانگ جوو؟؟
(بە یەک تۆن قسەی کرد)جونگکووک: بەڵێ منم تۆ کێی؟
(بە پرسەوە وتم)؟؟؟: هاھ لە کۆتاییدا تۆم دۆزیەوە، سەیر کە کوڕم کارێک بکە و خۆت بپارێزە چونکە ئێستا ئەوانەی خێزانەکەتیان کوشت بە دوای تۆوەن و ئەیانەوێ تۆش لەناو بەرن.
(بە هێمنی وتی و سەیری ئەکردم)
YOU ARE READING
بچکۆلانەکەی جیۆن🖤..//
Romanceهەر بەڕاستی وام زانی باوکمیت..... 🔞.. First:10/6/2024 End :??????????