~~~~دوای دوو مانگ~~~~
Pov nel:
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی دوانزەیە کەشوهەوا تەواو سارد بووە هەمیشە باران ئەبارێت و خۆر بە کەمی بە دەرەوەیە لە باڵکۆنەکەوە سەیری دەرەورم ئەکرد و کوپێک خواردنەوەی گەرمم پێبوو هەڵمەکەی بە چاو ئەبینرا.
ئەکرا ژیانێکی خۆشترم هەبوایە و ئێستا لەگەڵ کەسە نزیکەکانم لە دەرەوە بووینایە و کاتێکی خۆشمان بەسەر بردایە.
بەڵام چیتر نابێت بەم شێوەیە بیر کەمەوە ئەمە تەنها ئەو ژیانەی ماومە وێرانتری ئەکات.
لەگەڵ جونگکووک ئەژیم.. مەگەر ئەم قسەیەم نەکردایە هیچ ئەگۆرا؟
ئەو تا هەناسە بات من ئەبێ لەگەڵی بم بەڵام ئەو هەموو خۆشەویستەی بۆیم هەبوو ئەو هەموو فرمێسکەم بۆی ڕشت ئەو هەمووە بۆی گەڕام هەموو ئەمانەو زیاتریش تەنها ئێستا لە یەک شتا کۆبۆتەوە ئەویش ڕقە ڕقێک کە تەواوی ڕوحمی گرتووە.
بەڵام من لەگەڵی ئەژیم بەهەر شێوەیەک بێت هەموو شتێک بۆ من دابین ئەکات من لێرە پارێزراوم لەگەڵ جونگکووک پارێزراوم ناتوانم نکۆڵی ئەوە بکەم بەس قەت نەمئەویست بەو شێوەیە بگەڕێمەوە لای و بەو شێوەیە بژین.
دوای تەواو بوونی خواردنەوەکەم و قسە کردن لەگەڵ خۆم بەرەو ژوورەوە چووم هەم دەرەوە سارد بوو هەم ئێتر بەرەو درەنگانی شەو ئەچوو.
بەرەو چێشتخانەکە چووم و کوپەکەم شۆرد لەوێ هاتمە دەرەوە ویستم بەرەو سەرەوە بچم بەڵام دەنگی دەرگاکە هات.
نێل: بەم کاتە کێیە چۆن پاسەوانەکەن ڕێگەیان داوە؟ ئایە تایهیۆنگ'ە؟؟
(بەدەم خۆمەوە وتم و چومە بەردەم دەرگاکە)
بێ ئەوەی سەیری کەم کێیە ڕاستەوخۆ دەرگاکەم کردەوە بەڵام چاوەکانم بە بینینی ئەو کەسەی بەردەمم کرانەوە و بڕۆکانم گرژ بوو.
جی.جیمین؟؟ ئەو چی ئەکات لێرە چۆن توانیویەتی بێتە ئێرە؟
نەفەسەکانم زیاتر بوو بڕۆکانم گرژ بوو بە بیستنی دەنگی زیاتر گرژ بوو.
جیمین: ماوەیەکە یەکمان نەبینیوە.
(بە هێمنی وتی)
نێل: چی ئەکەی لێرە؟
(بە پرسەوە وتم)
جیمین: ئایە ئێوە میوانەکەن ناکەنە ژوورەوە؟
(بە پرسەوە وتی و سەیری ئەکردم)
هیچم نەوت و چوومە لای دەرگاکە بۆ ئەوەی بێتە ژوورەوە.
بەرەو ژووری دانیشتن چووین و جیمین لەسەر سۆفەکە دانیشت.
YOU ARE READING
بـچـڪۆلانـەڪەی جـیـۆنـ🖤//✔✔
Romanceهـەر بـەڕاسـتـی وامـزانـی بـاوڪمـیـت..... 🔞.. First:10/6/2024 End :4/9/2025
