~~کاژمێر 10 شەو~~
چانگهوو: نێل ئەگەر ئەتەوێ وەرە لە ژوورەکەی ئێمە بخەوە جێگای تۆش هەیە.
(وتی کاتێ لەبەردەم نێل وەستابوو)
نێل: ئمهم دێم.
(زەردەخەنەیەکی کرد و لەگەڵ چانگهوو ڕۆیشت)
~~7 ساڵ دواتر~~
چانگهوو و نێل بوونەتە باشترین هاورێ بەتایبەتی چانگهوو زۆر بۆ نێل باشە لەماوەی ئەم 7ساڵە چانگهوو نێل'ی بەجێ نەهێشتووە وە ئەوان هەر لە هەتیو خانە گەورە بوون و ئەژین بەڵام ئەوان بۆ ئیش لە دەرەوە کار ئەکەن وە هەروەها چانگهوو ناهێڵێت نێل ئیش بکات چونکە تەمەنی 14 بەڵام چانگهوو 17 ساڵە بۆیە ئەو ئەڕوات ئێش ئەکات.
نێل: خاتوو میهو چانگهوو نەگەڕاوەتەوە؟
(بە پرسەوە وتی)
میهو: نەخێر نێل بۆچی؟
(بە هەمان شێوە وتی)
نێل: سەیری کاژمێر بکە ئەو هەموو کات 8 شەو گەڕاوەتەوە بەڵام ئێستا 11 شەوە وە نەگەڕاوەتەوە.
(بە خەمەوە وتی و سەیری کاژمێرەکەی ئەکەرد)
میهو: پێوەندی بۆ ئەکەم.
(ویستی موبایلەکەی بەکار بهێنێت بەڵام نێل وەستاندی)
نێل: بە موبایلەکەی ئێرە پێوەندیم کرد وەڵام ناداتەوە تکایە خاتوو میهو شتێک بکە.
(بە خەمەوە وتی و دەستی میهو'ی گرت)
میهو: منیش دڵگرانم نازانم چی بکەم.
(بە هەمان شێوە وتی)
نێل: من ئەڕۆم نەک لەم نزیکەنە بێت.
(وتی کاتێ چاکەتەکەی لەبەر کرد)
میهو: نەخێر نێل ڕێگە نادەم بڕۆی.
(وتی و هەستایەوە)
نێل: بەڵام خاتوو میهو چانگهوو نەگەڕاوەتەوە.
(بە سەرسوڕمانەوە وتی چونکە پێی سەیر بوو کە بەو شێوەیە ڕەفتار ئەکات)
میهو: بەم شەوە تاریک و ماتە ڕێگە نادەم بڕۆی هەر خۆی تۆ ئێستا گەنجێکی بچووکی.
(بە کەمێک توڕەییەوە وتی)
نێل: بەڵام لام گرینگ نیە چانگهوو گرینگترە.
(وتی و ڕۆیشت)
میهو: نێل....نێل بگەڕێوە.
(بە هاوارەوە بە دوای چوو بەڵام نێل نەگەڕایەوە)
میهو: سڵاو.
(بە ئاسای وتی)
جونگکووک: چی ڕوویداوە؟
(بە پرسەوە وتی)
میهو: بەڕێز جونگکووک نێل چووە دەرەوە.
(بە ترسەوە وتی چونکە دڵنیا بوو ئێستا لە جونگکووک لە توڕەییا ئەتەقێتەوە)
جونگکووک: بەم کاتە نەفرەتیە بۆکوێ چوو.
(بە توڕەیی و هاوارەوە وتی)
میهو: ببورە بەڕێزم بەڵام ئەو بە گوێ نەکردم ئەو ڕۆیشت چونکە چانگهوو نەگەڕاوەتەوە تا ئێستا.
(بە هەمان شێوەی پێشوو وتی)
YOU ARE READING
بـچـڪۆلانـەڪەی جـیـۆنـ🖤//✔✔
Lãng mạnهـەر بـەڕاسـتـی وامـزانـی بـاوڪمـیـت..... 🔞.. First:10/6/2024 End :4/9/2025
