بێ ئەوەی سەیری ژووری دانیشتنەکە بکەم بەرەو سەرەوە چووم نزیک پیلکانەکان بوومەوە بەڵام دەنگێک منی وەستان.
جونگکووک: لەکوێ بووی؟
(بە قوڵی وتی)
وای کرد ڕووم بسووڕێنم بۆ ئاڕاستەی دەنگەکە و بە سەرلێشێواوی سەیرم ئەکرد کەلەسەر سۆفەکە دانیشتبوو جگەرەی ئەکێشا.
بێدەنگ مامەوە.
جونگکووک: پێتم وت ئەگۆڕێم بەڵام مانای ئەوە نییە کە خوەکانم بگۆڕێن.
(مەبەستی لە دووبارەکردنەوەی قسەکانی بوو کە حەزی پێناکا)
نێل: لەگەڵ جیمین بووم.
(بە کورتی بڕانمەوە)
جونگکووک: هەر بەو خێراییە کۆتایی پێ ئەهێنیت؟
(پرسیاری لێ کردم و بینینم هەستایەوە)
نێل: جونگکووک بڕوام پێ بکە پێوەندیم پێوە کردی بەڵام وەڵامت نەدایەوە..تەنانەت جیمین'یش هەوڵی دا.
(هەوڵم ئەیا بابەتەکە ڕوون کەمەوە بۆی)
جونگکووک: گرینگ نییە چیت کردووە.......
بەڵام تۆ سنوورەکان تێیەپەڕێنی ئازیزەکەم.
(سەرەتا هێمن بوو و هەندێک بێدەنگ مایەوە دواتر بینیم سەیری منی ئەکرد لە دوورەوە و قسەی کردەوە)
نێل: جونگکووک تکایە ئەو منی لەو تەنهاییە دەرهێنا و هەندێک کاتمان بەسەر برد،تکات لێ ئەکەم شتەکە گورە مەکە.
(بە هێمنی وتم و دوای تکام لێ کرد)
جونگکووک: بۆچی هەندێک ئەو مێشکە بچووکە نەفرەتیەت بەکار ناهێنی؟
(توڕەی لە دەنگی ئەبیسترا و جگەرەکەی بە نوکی پێڵاوەکەی کوژاندەوە)
نێل: باسی چی ئەکەی؟
(پرسیارم لێ کرد)
جونگکووک: گەمژەی بچووک یەکێک لە دەرەوە ئێوەی بینیبێ چیی؟؟هممم نازانی هەموو جیهان تۆ ئەناسن کە هاوسەری منی ئێستا لەگەڵ جیمین بینراوی وا ئەزانن تۆ خیانەتت لە من کردوە لەگەڵ هاوڕێکەم!!!!
(بە توڕەییەوە وتی و هێواش هێواش نزیک ئەبۆوە لە من)
نێل: جونگکووک کەس ئێمەی نەبینی.
(هەوڵی ئارام کردنەوەی کەشەکەم ئایا؟
جونگکووک: چی ئەگەر بە نهێنی کەسێک وێنەی ئێوەی گرتبێ و بە پڕوپاگەندە و بیانوو ناوی من وێران کەن؟
(بە هەمان شێوەی پێشوو وتی)
نێل: جیمین'یش هەموو شتێک ئەزانێت. ئەزانێت چۆن هەڵسوکەوت کا و بڕیار بات،پێت وایە ئەو زیانی ئێمەی ئەوێت؟
(بە خەمباریەوە سەیریم ئەکرد)
جونگکووک: بەیانی تەنها شتێک لەسەر ئێوە ببیستم سەرەتا تۆ باجەکەی ئەیەی دواتر براکەت.
(بە دەنگی بەرز وتی و تەواو نزیک بۆوە)
YOU ARE READING
بـچـڪۆلانـەڪەی جـیـۆنـ🖤//✔✔
Romanceهـەر بـەڕاسـتـی وامـزانـی بـاوڪمـیـت..... 🔞.. First:10/6/2024 End :4/9/2025
