chapter 27

2.7K 307 523
                                        

~~~هەفتەیەک دواتر~~~

Pov Jungkook:

هەموو شتێک لە دوای ئەو شەوە ئاشکرا بوو ئێستا نێل هەموو شتێک ئەزانێت چیتر هیچ درۆیەک نییە لەناو ژیانی وە منیش ئەتوانم بە ئاسوودەی ژیانم بەڕێکەم چونکە چیتر پێویست ناکات درۆ بکەم.

وە دەربارەی نێل و گەڕانەوە بۆ لای براکەی هەستێکی سەیرم هەیە ئەگەر ئەوان بگەڕێنەوەو لای یەک بژین بێ من ئایە ژیانیان خۆش ئەبێ!؟

بەڵام نەخێر ئەوە ڕوونادات چوونکە من نێل'م ئەوێ بۆ ژیانم ئەمەوی ئەگەر مناڵێکیشم هەبێ لە ئەو بێت نەک یەکێکی تر ناتوانم بێ ئەو بژیم ئەوە هەموو ڕاسیەکەیە.

بەس ئەتوانم شتیکی تر بکەم ئەویش ئەوەیە ڕێگە بە نێل بدەم سەردانی بکات و یەکتری ببین من چیتر خراپ نابم لەگەڵی مەگەر خراپ بوون لەگەڵی کارەکانم ئاسان تر ئەکات؟ بێگومان نەخێر.

وە شتێکی تریش هەیە من بەشی تەواو لە مافی جیمین لەم کۆمپانیایە پێی ئەیەم و بڕوات کۆمپانیا یان هەرشتێکی تر ئەیەوێ بیکات ئەمە شایانی ئەو نییە بەڵام من بەو شێوەیەش بێ ویژدان نیم!!!!

ئێستا لە کۆمپانیام و تایهیۆنگ'یش لێرەیە و هەموو ئەمانەم پێ وت وە بڕیارم یا پێوەندی بە جیمین بکەم بێت بۆ ئێرە و هەموو شتێک کۆتایی پێ بهێنم.

جونگکووک: سڵاو.
(بە هێمنی وتم)

جیمین: سڵاو...بۆچی پێوەندیت کردووە؟
(بە هەمان شێوەی من وتی)

جونگکووک: جیمین وەرە بۆ کۆمپانیا و دەربارەی شتانێک قسە ئەکەین.
(بە هێمنی وتم و چاوەڕێی وەڵامی ئەو بووم)

جیمین: من لەوێ ئامادە ئەبم.
(وتی و پێوەندیەکەی داخستەوە)

چاوەکانم داخست کاتێ موبایلەکە بە گوێمەوە بوو داخرایەوە.
بەو زوییە ڕازی بوو!

جونگکووک: تایهیۆنگ جیمین ڕازی بوو.
(وتم و سەیرم کرد)

تایهیۆنگ: بەو زوییە؟؟چۆن!
(بە پرسەوە وتی و چاوەکانی لەسەر من بوو)

جونگکووک: منیش نازانم بەڵام دیارە ئەویش بێزار بووە لەم ئاڵۆزیە وەک من بۆیە بڕیاری دا بێت.
(وتم و موبایلەکەم لەسەر مێزەکە دانا)

خەریکی ئامادەکردنی هەندێک فایل و پارە بووم بۆ ئەوەی کە هات هەموو شتێک ئامادە بێت.

بـچـڪۆلانـەڪەی جـیـۆنـ🖤//✔✔Where stories live. Discover now