جونگکووک بەرەو سەرەوە چوو و دەرگای ژوورەکەی کردوە و لە دوای خۆی دایخست.
نێل: بەم کاتە گەڕاویتەتەوە؟
(بە پرسەوە وتی)
جونگکووک: چیتر درەنگ ناکەوم بچکۆلانەکەم.
(بە هێمنی وتی و چاکەتەکەی دانا لەسەر لێواری بێدەکە)
نێل: چیی ڕوویداوە وا ڕەفتار ئەکەی؟
(بە سەرسوڕمانەوە وتی و سەیری جوڵەکانی جونگکووک'ی ئەکرد)
جونگکووک: بچکۆلانەکەم چیتر جونگکووک'ی پێشووتر نیم و ئەبمەوە بە کەسە ڕاستەقینەکەی خۆم.
(وتی و لەبەر دەم نێل وەستا)
نێل: بەو قسانە فریوم ئەدەی؟
(سەری بەرز کردەوە بۆ بینینی جونگکووک)
جونگکووک: ئەمڕۆ لەگەڵ جیمین قسەم کرد.
(وتی و لەسەر سۆفەکە دانیشت و دەستەکانی لەناو یەک نا لەسەر سنگی)
نێل: چی؟ لەکوێ؟ چۆن؟ بۆچی؟ ئایە شەرتان کرد؟
(وتی لەسەر زەویەکە دانیشت دەستی کردە سەر ئەژنۆی جونگکووک)
جونگکووک: بۆچی ئەوەنە شڵەژاوی؟
(بە هێمنی وتی و زەردەخەنەیەکی کرد)
نێل: جونگکووک تکایە قسە بکە تۆ لەو جۆرە کەسانە نیت.
(بە خێرای وتی و سەیری چاوی جونگکووک'ی ئەکرد)
جونگکووک: نێل پێتم وت من وەک پێشتر نیم.
(وتی و سەیری نێل'ی ئەکرد)
نێل: کەوایە بۆچی قسەت لەگەڵی کردوە؟
(بە پرسەوە وتی و برۆکانی لێکنا)
جونگکووک: پێم وت کە ئەتوانن یەک ببین و قسە بکەن بەڵام من هاوسەری ئەوم و هی منە.
(بە هێمنی وتی)
نێل بێدەنگ مایەوە.
جونگکووک: لەگەڵ ئەوەش ئەو ئێستا لای من کار ئەکاتەوە وەک پێشتر.
(دووبارە بە هەمان شێوە وتی)
نێل: ئایە دووبارە پلان داناوە و شتێک ئەکەیت؟
(بە نیگەرانییەوە پرسی)
جونگکووک: بۆچی بەو شێوەیە لە من ئەڕوانی؟
(بە پرسەوە وتی و دەسی نێل'ی لەسەر ئەژنۆکانی لابرد)
نێل: تۆ هەمیشە خۆپەرستی ئەکەیت بەرامبەر هەموو شتێک.
(بە هەمان شێوەی پێشوو وتی)
جونگکووک: بچکۆلانەکەم چیتر من بەو شێوەیە نیم ئەمەوێ ئەو ژیانەی ماومە بە ئاسوودەی لەگەڵ تۆ بەسەری بەرم چیتر خراپ نابم بەرامبەر تۆ و ئەوانەی خۆشم ئەوێن.
(وتی و نزم تر بۆوە لەسەر سۆفەکە بۆ ئاستی نێل و دەسی کردە سەر ڕومەتەکانی)
نێل: بەڵێن ئەیەی کە چیتر من و ئەوانیش ئازار نەیەی؟
(سەیرێ کرد و برۆکانی لێک نا)
YOU ARE READING
بـچـڪۆلانـەڪەی جـیـۆنـ🖤//✔✔
Romanceهـەر بـەڕاسـتـی وامـزانـی بـاوڪمـیـت..... 🔞.. First:10/6/2024 End :4/9/2025
