chapter 14

677 124 125
                                    

~~~ڕۆژی دواتر~~~

Nel pov:

لەسەر کورسیەکە خەوم لێکەوتبوو تەواوی جەستەم ڕەق بووە دەستەکانم لە دواوە سڕ ببون تیشکی خۆرەکەش بەر ڕوخسارم ئەکەوت و بێزاری ئەکردم بەڵام ناتوانم بجوڵێم هێز لە جەستەم نەماوە برسیمە و تینومە لە دوێنێ نیوەڕۆوە هیچ شتێکم نەخواردووە.

تەنانەت تا ئێستا کەسیشیان نەهاتوون بۆ ئێرە بەڕاستی هەرگیز چاوەڕێم نە ئەکرد کە بەو شێوەیە جونگکووک ببینمەوە کە هیچ وەک جونگکووک'ی پێشوو نەماوە چۆن توانیویەتی من بەو شێوەیە لێبکات لە کاتێکا هیچ کێشەیەکی نیە وە هاوسەرگیریشی نەکردۆتەوە من لەم شتە تێناگەم کە بۆچی وای لە من کرد.

بەڕاستی ئەمەوێ قسەی لەگەڵ بکەم دەربارەی هەموو شتیک بەڵام دڵنیا نیم کە وەڵامەکەی وەر ئەگرم یان نا چوونکە هیچ باش نیە لەگەڵم لە کاتی قسە کردنا.

وە چانگهوو بەڕاستی ناتوانم قبوڵی بکەم کە بەو شێوەیە لێیدا وە ئێستا تەنانەت نازانم لە کوێشە ناتوانم لە دووری ئەو بم ئەو هەموو کەسی منە.
(فرمێسکەکانم دووبارە نوێ بوونەوە کاتێ چانگهوو'م بیرکەوتەوە)

گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو کرایەوە جیمین بوو هاتە ژوورەوە وە خواردنی پێبوو.

جیمین: سەرەتا پێت ئەڵێم ئەبێت خواردنەکە بخۆی بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێی.
(بە هێمنی وتی و لەسەر سۆفەکە دانیشت بەرامبەرم)

نێل: بەم دەستە بەستاوانەوە؟؟
(پرسیارم لێ کرد)

جیمین: خۆم پێت ئەدەم.
(وتی و کەوچکێکی هێنایە بەردەمم)

نێل: بەڵام ئەمەوێ خۆم بیخۆم.
(وتم و سەیرم کرد)

جیمین: وتم هیچ قسەیەکم ناوێ.
(بە ساردی وتی و کەوچکەکەی لە نزیک دەمم وەستاندبوو)

ئاهێکم هەڵکێشا و دەمم کردوە و خواردنەکەم خوارد بەڕاستی زۆرم برسی بوو بۆیە هیچم نەوت.

دوای ماوەیەک جیمین نیوەی خواردنەی پێدام بەڵام هیچی تر دەمم نەکردوە.

جیمین: دەی دەم کەرەوە.
(بە بێ کاردانەوە وتی)

نێل: تەواو پێم ناخورێ تێر بووم.
(بە ئاسای وتم)

جیمین: بەڵام هیچت نەخوارد.
(وتی و سەیری خواردنەکەی کرد کە هێشتا نیوەی ماوە)

نێل: تێر بووم.
(بە ساردی وتم)

جیمین: کەوایە هەندێک ئاو بخۆ.
(پەرداخە ئاوەکەی هینایە بەر دەمم و وە منیش هەندێکم خواردوە)

جیمین: هیچی گەمژانە مەکە.
(وتی و ویستی بڕوات بەڵام وەستاندم)

نێل: باوکم لە کوێیە؟
(پرسیارم لێکرد)

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 21 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

بچکۆلانەکەی جیۆن🖤..//Where stories live. Discover now