chapter 24

2.7K 320 1K
                                        

~~~~لە هەمان کاتدا بەڵام لە شوێنێکی تر~~~~

تایهیۆنگ: جیمین لەگەڵ من کار ئەکات بۆ ئەوەی.....
(بە هێمنی وتی بەڵام جونگکووک وەستاندی)

جونگکووک: لەگەڵ تۆ کار ئەکات بۆ ئەوەی ڕووبەڕوی من بێتەوە.
(بە گاڵتەجاریەوە وتی و قاچەکانی کردە سەر یەک)

تایهیۆنگ: چۆن ئەوە ئەزانیت؟
(بە پرسەوە وتی)

جونگکووک: من ئەو هەموو ساڵە کار ئەکەم وا ئەزانی ئەوەنە گەمژەم کە ئەوە نەزانم؟
(بە زەردەخەنەیەکی لارەوە وتی و سەیری کرد)

تایهیۆنگ: ئەوە بزانە من هەرگیز پشت کە تۆ ناکەم.
(بە هێمنی وتی)

جونگکووک: خۆی هەر ناتوانی ئەوە بکەی چونکە هەموو ئەو شتانەی هەتە لە دەستی ئەیەی بە چەن سانیەیەک.
(بە بێکاردانەوە وتی و سەیری تایهیۆنگ'ی کرد)

تایهیۆنگ: هاھ گەورەم زۆر ترسناکی.
(بە ئاسای وتی)

جونگکووک: بڕۆ و کاریان لەگەڵ بکە و هەموو ئەو زانیاریانەم بئ بهێنە کە بە نیازن ئەنجامی بدەن.
(وتی و لەسەر سۆفەکە هەستایەوە)

تایهیۆنگ: فەرمانتە گەورەم.
(بە ڕێزەوە وتی و سەری دانواند)

جونگکووک زەردەخەنەیەکی کرد و دەسی لە شانی تایهیۆنگ دا و تایهیۆنگ'یش بە هەمان شێوە زەردەخەنەیەکی کرد.

بەڵێ جونگکووک هەموو پلانەکەی جیمین و چانگهوو ئەزانێت وە ئەوەش ئەزانێت کە نێل خوشکی جیمین'ە وە جیمین لە ڕابردودا چی لێهاتووە وە هەموو ئەم شتانەش هی ئەون بەڵام نەخێر ئەمانە ئێستا هەمووی هی منە.
هەر سوچێکی کۆریا و دەرەوەی کۆریا ناوی منی لێیە
کەوایە ئەو ئەتوانێ چی بکات؟؟
هاھ ئەمە سەرشێتانیە ئەگەر جیمین بیەوێ نێل لە ژێر دەستی جونگکووک دەربهێنێت.
چونکە بە هەموو شێوەیەک بێواتایە.

Pov Jungkook:

لە ناو کۆمپانیا بووم خەریکی کارەکانم بووم لە تیڤی کامێرای چاودێریەکەوە سەیری نێل'م ئەکرد کە چۆن بەرەنگاری ئەو ئازارە ئەبێتەوە کە تیایەتی.
بەڵێ من هەموو سوچێکی کۆشکەکە کامێرای چاودێریم داناوە ئەوە باشترین شتە بۆ ئەوەی بە هێمنی سەیری هەموو جوڵەکانی نێک بکەم و لەوێ چی ڕوو ئەیات.

سەیری کاژمێرەکەم کرد درەنگی کردبوو بۆیە بەرەو ماڵەوە چووم.
گەیشتمە ماڵەوە و بەرەو ژوورەکەم چووم نێل نەخەوتبوو بە ساردی وتم وەک بەڵێی هیچ نازانم.

بۆ نەخەوتووی؟
(بە ساردی وتم)

نێل: ناتوانم بخەوم.
(بە ئازارەوە وتی)

بـچـڪۆلانـەڪەی جـیـۆنـ🖤//✔✔Where stories live. Discover now