~~~~ڕۆژی دواتر~~~~
Pov Jungkook:
ئازاری سەرم زۆر بوو چاوەکانم بە توندی کردەوە جەستەم قورس بوو کاژمێر 11 پێش نیوەڕۆ بوو نێل لە پەنام نەبوو.
هەوڵم یا لەسەر بێدەکە هەڵبستمەوە بەڵام ئازاری سەرم ڕێگەی نەیا ناڵەیەکم کرد و دەسم گرت بە سەرمەوە.
نێل: جونگکووک تۆ باشی؟
(بە نیگەرانییەوە خێرا بەرەو لای من هات کاتێ دەرگاکەی کردەوە)
جونگکووک: سەرم ئازاری هەیە.
(چاوەکانم داخست کاتێ وتم)
نێل: بۆستە ئێستا ئەگەڕێمەوە.
(بینیم بە خێرای ڕۆشت)
دوای ماوەیەک گەڕایەوە بوتڵێک ئاوی پێبوو لەگەڵ ئازار شکێن.
نێل: بگرە ئەمە بخۆ باش ئەبیت.
(شتەکانی پێ یام)
حەبەکەم دەرکرد و خواردم.
نێل: تۆ باشی؟؟؟
جیمین دوێنێ شەو تۆی بە مەستی هێنایەوە ئایە شتێک بووە؟
(وتی سەیری کردم و دەسی گرتم)
جونگکووک: تەنها ماندووم هیچیتر نییە نیگەران مەبە.
(خۆم لە بابەتەکە دوور خستەوە)
نێل: هەرچیەک بوو پێم بڵێ هەمیشە گوێت بۆ ئەگرم.
(زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و لەسەر بێدەکە هەستایەوە)
جونگکووک: من شایەنی ئەو هەموو باشیە نیم.
من دڕندە بووم لەگەڵ تۆ.
(سەیری دیمەنەکەی بەر دەمم ئەکرد و هەردوو دەستم بەم لاو لای بێدەکە جێگیر کردبوو)
نێل: وەرە خوارەوە خواردن ئامادەیە.
(وتی و بە هێمنی ڕۆشت)
جونگکووک: میهرەبانیەکەی من شێت ئەکات!
(بەدەم خۆمەوە وتم)
هێواش هێواش هەستامەوە و بەرەو گەرماوەکە چووم بە هیوای ئەوەی تا تەواو ئەبم ئازاری سەرم کەمتر بێتەوە.
~~~دوای ماوەیەک~~~
لەسەر مێزەکە دانیشتم و دەسم کرد بە نانخواردن دوای کەمێک لە خواردن دووبارە هەمان ئازار لە سەرما دروست بۆوە نێل لەبەر دەمم ڵێڵ ببو چاوەکانم ورە ورە داخران.
لە هۆش خۆم چووم!!!!!!
End pov Jungkook.
نێل: جونگکووک تۆ باشی تکایە وەڵامم بەرەوە.
(وتی کاتێ جونگکووک لەسەر زەویەکە بێهۆش بوو)
نێل: تکایە وەڵامم بەرەوە جونگکووک.
(بە گریانەوە وتی و پێوەندی بە جیمین'ەوە کرد)
~~دوای نیو کاتژمێر~~
جونگکووک لەسەر بێدەکە ڕاکشاوە بێ هۆشە دکتۆرەکە خەریکی تەواو کردنی نوسینەکانیەتی.
YOU ARE READING
بـچـڪۆلانـەڪەی جـیـۆنـ🖤//✔✔
عاطفيةهـەر بـەڕاسـتـی وامـزانـی بـاوڪمـیـت..... 🔞.. First:10/6/2024 End :4/9/2025
