~~~ڕۆژی دواتر~~~
جونگکووک چاوەکانی کردەوە و لەسەر بێدەکە هەڵسا گەرماوێکی کرد و بەرەو خوارەوە چوو هەندێک خواردنی ئامادە کرد و خواردی بێ گرینگیدان بە کچێک کە لەو ژوورەیە برسیەتی بەرەو سەرەوە چوو پێش ئەوەی بڕوا بۆ ژوورەکەی دەرگای ژوورەکەی نێل'ی کلیل دا وە نێل گوێبیستی ئەوە بوو بەڵام بێگومان چاوەڕێی ئەوە بوو دەرگاکەی لەسەر قوفڵ کات جونگکووک چووە ژوورەکەی و جلەکانی گۆڕی و بەرەو دەرەوە چوو پێش ئەوەی بڕوات بە پاسەوانەکان وت کە هەر شتێک بوو پێوەندی بکات لە هەر کاتێکدا بێ وە بەرەو کۆمپانیا چوو.
~~~لە لایەکی ترەوە~~~
کاتەکان ڕۆشتن و درەنگی کرد وردە وردە تیشکی خۆرەکە نەما و شەو داهات نێل بە بێهێزی لەسەر زەویەکە دانیشتبوو و بە هیوای ئەوە بوو دەرگاکەی لێ بکرێتەوە ئەو بەڕاستی دۆزەخێکی بۆخۆی دروست کرد جونگکووک خەریک بوو باش ئەبۆوە بەڵام گەمژەی نێل هەموو شتێکی تێک دا.
نێل هەستایەوە و بەرەو لای دەرگاکە چوو بە دەستە بچوکەکانی بە هێواشی لە دەرگاکەی ئەدا.
نێل: تکایە دەرگاکە بکەرەوە.
(بە بێهێزیەوە وتی)
نێل: تکایە بیکەوە جونگکووک تەنها بیکەرەوە بەڵێن بێت هەموو شتێک تۆ بتەوێ من ئەیکەم.
(بە بێهیوایەوە وتی چونکە هیچ دەنگێک لەپشت دەرگاکە نەئەهات)
نێل: بەڵێن بێت.
(کۆتا مستی لێدا بەڵام دەرگاکە کرایەوە)
نێل هیوایەک بۆ دڵی هات و هەندێک چووە دواوە و دەرگاکە بە تەواوی کرایەوە بەڵام خۆزگە هەرگیز نەکرابایاتەوە.
جونگکووک بە ڕوخسارێکی تەواو سارد و سڕ لەناو چوارچێوەی دارکاگە وەستابوو بە چاوێکی توندەوە سێری ئەو کچە بچوکە ترساوە ڕەنگ زەردبوەی ئەکرد.
جونگکووک: بێزارم ئەکەی نەفرەتی بچووک.
(بە بێ کاردانەوە وتی)
نێل: جونگکووک بۆچی وا لە من ئەکەی من هیچ تاوانێکم نییە.
(بە هێواشی وتی هێزی ئەوەی نەبوو سەر بەرز کاتەوە چونکە ئەترسا)
جونگکووک: لام گرینگ نیە کە تاوانت هەبێ یان نا تەنها ئەبێ سزای خۆت وەربگری.
(هەموو بینینەکانی چاوی لەسەر نێل بوو)
نێل: بەڵام من تاوانێکم نییە هەمووی تەنها بەهۆی.......
(قسەکەی پێ بڕدرا لەلایەن جونگکووک'ەوە)
جونگکووک: ئێستا کە هەموو شتێک ئەزانم درەنگە بۆ ئەوەی بەرەنگاری لە خۆت بکەی.
(بە توڕەییەوە وتی)
نێل: تەنها ئەمجارە چانسێکم پێبدە.
(بە تکاوە وتی)
جونگکووک: تەنها سۆزانیەکان ئەو قسەیە ئەکەن.
(بە توندی وتی)
YOU ARE READING
بـچـڪۆلانـەڪەی جـیـۆنـ🖤//✔✔
Storie d'amoreهـەر بـەڕاسـتـی وامـزانـی بـاوڪمـیـت..... 🔞.. First:10/6/2024 End :4/9/2025
