chapter 1

2K 196 121
                                    

سانگ جوو: جونگکووک لێرە بڕۆ دەرەوە.
(وتی کاتێ دەستی بە شوێنی برینەکەوە گرتبوو)

جونگکووک: باوکە تکایە چی ڕوو ئەدات؟
(بە شڵەژاوی وتی)

سانگ جوو: جونگکووک لێرە بڕۆ نێل بارە لەگەڵ خۆت با نەمرێ.
(لە تاو ئازاری برینەکەی قسەی بۆ نەئەکرا)

جونگکووک: باوکە تۆش وەرە نامەوێت هیچت لێ بەسەر بێت.
(بە گریانەوە وتی)

سانگ جوو: بڕۆ بۆ ژوورەکەی من نێل لەناو دۆڵابەکەیە وە جانتەیەک هەیە بیبەو بڕۆ وە هەرگیز باسی ئێمە لای نێل مەکە ئێستا ئەو کچی تۆیە.
(وتی و هەناسەدانەکەی قورس بوو)

جونگکووک: بەڵام باوکە من تەنها 16 ساڵم چۆن منداڵێک بەخێو بکەم.
(وتی کاتێ دەستی لەسەر برینەکەی سانگ جوو دانابوو)

سانگ جوو: ئێستا ئەوانی تر دێن نامەوێ تۆ بمری کوڕە جوانەکەم بڕۆ بڕۆ زۆر دوور بڕۆ.
(لە کۆتا ساتەکانی ژیانی بوو)

جونگکووک: باوکە تکایە من چی بکەم بێ تۆ دایکم لە خوارەوە مردووە.
(گریانەکەی زیاتر بوو)

سانگ جوو: ئ.ئەزانم ت.تۆ تۆڵ.تۆڵەمەن ئەکەیتەوە.
(کۆتا قسە بوو کە لە دەمی هاتە دەرەوە)

جونگکووک وەک شێتێکی لێهات کاتێ بینی باوکی لەبەر دەمی مردووە و هیچ توانایەکی نیە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات.

جونگکووک بەخێرای بەسەر پیلکانەکانە سەرکەوت و بەرەو ژوورەکەی باوکی چوو دەرگای دۆڵابەکەی کردەوە منداڵێک لەوێ هەبوو کە هیچ ئاگای لە کارەساتەکەی ئەم ماڵە نەبوو. جونگکووک خێرا باوشی کرد و جانتاکەی هەڵگرت و بە خێرای لە دەرگای پشتەوە ڕۆیشتن. کە لە ماڵەکە دەرچوون جونگکووک وتی.

جونگکووک: بەڵێن ئەدەم تۆڵەتان ئەکەمەوە.

جونگکووک ڕۆیشت زۆر دوور ڕۆیشت تا هەناسەی لێبڕاو لەسەر کورسیەکی شەقامەکان دانیشت.

بە بێ هیوای سەیری ئەو کچەی ئەکرد کە لەسەر قاچەکانی دایناوە نازانێت کە دواڕۆژی ئەو کچە بچووکە چیلێدێ کە تەنها تەمەنی 2 ساڵە بە بێ هیواییەوە دەستی لە قژە ڕەشەکەی ئەدا.

جونگکووک: کچە جوانەکەم ئەبم بە باوکێکی باش بۆتۆ وە هەرگیز ناهێڵم ئازارت پێبگات.
(بە هێمنی وتی و کچە بچوکەکەش بێ ئەوەی لە هیچ شتێک تێبگات زەردەخەنە ئەکات بە ڕووی جونگکووک'ا)

جونگکووک: با بڕۆین ژیانێکی تازە دەست پێبکەین وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت.
(کچە بچوکەکەی کردە باوش و جانتاکەشی هەڵگرت و ڕویشتن)

جانتاکە پڕە لە پارە و وە هەرواها چەکێکی تیایە و چەن نامەیەکیشی تیایە.

جونگکووک بەرەو ماڵێک چوو کە زۆر گەورە نەبوو وە هەروەها زۆر بچوکیش نەبوو. خانوەکەی بە بڕە پارەیەک کڕی کە زۆر دوور نەبوو لە سەنتەری شار بەڵام زۆر دوور بوو لە کۆشکەکەی خۆیان.

کاژمێر 9 شەوە و جونگکووک لەسەر سۆفەکە دانیشتووە بیر لەو شتانە ئەکاتەوە کە ڕوویان داوە ئەوە بۆ ئەو قورسە کە خۆی و کچێکی بچووک بەخێو بکات کە لە کاتێکا جونگکووک تەمەنی 16 ساڵە ئەترسێ لەبەر ئەوەی کە نازانی دواڕۆژی چیلێدێ نازانێت چ ئیشێک بکات تا تۆڵەی خێزانەکەی بکاتەوە بیری بۆ شتی خراپ ئەبات بەڵام مێشکی ناتوانێت قبوڵی بکات بە چاوە پڕ فرمێسکەکانیەوە سەیری ئەو کچە ئەکات لە لەلایەکی سۆفەکە خەوی لێکەوتووە سەرچەفەکەی چاک ئەکات و ئەڕوا گەرماوێک بکات چونکە گیانی خوێنەکەی باوکی پێوە وشک بۆتەوە.

pov Jungkook:

تازە لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە دەنگی گریانم بیست بە خێرای بەرەو لای نێل چوو کە لەسەر سۆفەکە دانیشتوە و ئەگری.

جونگکووک: هێی کچە جوانەکەم بۆچی ئەگری؟
(وتم کاتێ بە دەستەکام فرمێسکەکانیم ئەسڕی)

جونگکووک: مەترسە هەمیشە لەلات ئەبم باشە.
(وتم و کردمە باوشم)

نێل: ب.بسیمە.
(ئەو بە باشی ناتوانی قسە بکات تەنها چەن وشەیەک ئەزانێت)

جونگکووک: کچەکەم ئەتوانێ قسە بکات.
(بە دڵخۆشیەوە وتم و لە باوشم دەرم کرد)

جونگکووک: برسیتە منیش برسیمە وەرە با شتێک بخۆین.
(کردمە باوشم و بەرەو چێشتخانەکە چووم و بەفرگرەکەم کردە و چەن خواردنێکی دەرهێنا و ئامادەم کرد وە نێل'م لەسەر مێزی پێداویستیەکان دانابوو بە چاوە جوانەکانیوە سەیری کردارەکانی منی ئەکرد)

دوای ماوەیەک:

جونگکووک: وەرە گیانەکەم با خواردنەکەمان بخۆین.
(وتم و کردمە باوشم و لەسەر مێزی نانخواردن دامنا)

جونگکووک: دەی دەم بکەرەوە 1 2 3.
(بە زەردەخەنەوە وتم و ئەویش پێکەنی و دەمی کردەوە بۆ ئەوەی خواردنەکەی بخوات)

دوای ئەوەی نانم دا بە نێل خۆشم خواردم و ئەو ناوەم خاوێن کردەوە و قژم وشک کردە وە و جلێکم پۆشی.

وە نێل'م برد بۆ دەستشۆرەکە دڵنیا بووم کە پێوستی پێەتی.

ئەو تەنها منداڵێکە بەڵام زۆر سەیری جەستەیم نەکرد چونکە ناتوانم وا بکەم.

سەیری کاژمێرم کرد 10:30 شەو بوو هەستم ئەکرد نێل خەوی بێت بۆیە بەرەو ژوورەکە چووم و نێل'م لەسەر بێدەکە دانا و خۆشم چوومە لای و ڕاکشام وە نێل'م کردە باوشم و خەوانم ناتوانم بخەوم مێشکم زۆر زۆر ئالۆزە وە لە دەرەوە بارانێکی بەخوڕ ئەبارێت مێشکم لەگەڵ دەنگی بارانەکە زیاتر ئاڵۆز ببون پێکەوە بەو شێوەیە مامەوە تا کاژمێر 2 شەو نێل'یش لە باوشم خەوتووە و ئاگای لە هیچ شتێک نیە خۆزگەم بە خۆت دوای هەوڵ دانێکی زۆر زۆر توانیم چاوەکانم دابخەم و بخەوم.

End pov Jungkook.




























































































سڵاو نوقڵەکانم ئەمەش چیرۆکێکی نوێ هیوادارم چێژی لێ ببینن وە دڵنیام زۆر جیاوازە وە پەشیمان نابنەوە لێی وە ڤۆت لەبیر مەکەن.

100 کۆمێنت بۆ پارتی داهاتوو...

Love you guys♡♡

بچکۆلانەکەی جیۆن🖤..//Where stories live. Discover now