~~ڕۆژی دواتر~~
Pov nel:
دوبارە ڕۆژەکەم دەستی پێ کردەوە بەڵام نازانم چی بەرەم هیت تیشکی خۆرەکە بەسەر بێدەکە بڵاو بۆتەوە بێگومان هەرکاتێک من بە ئاگا بێم کەسی لێ نییە.
هەندێک جوڵامەوە هەستم کرد کە شتیک لە منا گۆڕاوە سەرچەفەکەم لادا جلەکانم گۆڕابوو.
نێل: ئایش دووبارە شەرم ئەکەم.
(وتم و بە توندی سەرچەفەکەم دا بە سەر سەرمدا)
دوای ماوەیەک هەستامەوە و هەموو ئەو شتانەی پێویست بوو بیکەم کردم وەک خواردن و گەرماوێک.
کاتەکان بەرەو لای ئێوارە ئەچوو لەسەر سۆفەکە دانیشتبووم سێری دیمەنی دەرەوەم ئەکرد کە ئەو شێوەیە سارد بوو وە لەگەڵ ئەوە ڕابردووم بیر ئەکەوتەوە کە سەرما بوو لەگەڵ چانگهوو ئەچووینە دەرەوە و شتمان ئەخوارد و بێکەوە پێ ئەکەنین بەڵام سێرکە ئێستا چیمان لێ هاتووە تەنانەت لەو شەوەوە هیچکاتێکی تر ئەوم نەبینیوە ڕاستی بڵێم بیری ئەکەم وە زۆر بیری ئەکەم.
زۆر پەشیمانم کە بە دوای جونگکووک ئەگەڕام کە وام ئەزانی ئەو باوکمە بەڵام چیتر ئەوم لا گرینگ نییە ئەگەر بشمرێت.
ئەو ئێستا هاوسەری منە نەک شتەکانی تر نەفرەت لە ئەو خۆشم.
~~~دوای نان خواردنی ئێوارە~~~
زۆر تەنهام لەم شوێنە گەورەیە خۆم خەریک کردبوو بە موبایلەکەم کاژمێر 8 شەو بوو هەستم بە ئازاری گەدەم ئەکرد بەڵام ئازارێکی زۆر.
هەندێک وەستام ڕاستەوخۆ بیرم کەوتەوە بە خێرایی بەرەو دەستشۆرە چووم بێگومان ئەو ئازارە زۆرە هی ئەوەیە.
بەهەر ڕێگەیەک بێ خۆم گەیاندە سەر بێدەکە و ڕاکشام بەشێوەیەک ئازاری هەیە باوەڕ نەکەم چاوەکانم فرمێسکی تیا کۆببونەوە لەسەر لایەک ڕاکشابوون توند گۆشەکەی جونگکووک'م بە سکمەوە گرتبوو قاچەکانم کۆکردبونەوە.
هەموو مانگێک ئەم ئازارە نەفرەتیە لەکاتێکا خۆشم هەموو ڕۆژێک ئازارم هەیە نەفرەت لە ژیانم.
کاتەکان درەنگ بوون وە ئازارەکەی منیش زیاتر ئەبوو وە زوزو ئەچومە دەستشۆو وە بە ژوورەکەیا ئەهاتم و ئەچووم وە بە بێدەنگی فرمێسکم ئەڕشت.
تا گوێم لە دەرگاکە بوو کرایەوە و داخرا منیش لە پەنجەرەکەوە بینیم کە چۆن بەرەو لام هێت و منی بە توندی سوڕاند بە ڕووی خۆیدا و منی کردە سەر بێدەکە.
جونگکووک: جلەکانت؟
(بە توڕەییەوە پرسیاری کرد)
هیچم بۆ نەوترا چونکە ئازاری هەبوو ئەویش لەسەرم بوو.
YOU ARE READING
بـچـڪۆلانـەڪەی جـیـۆنـ🖤//✔✔
Romanceهـەر بـەڕاسـتـی وامـزانـی بـاوڪمـیـت..... 🔞.. First:10/6/2024 End :4/9/2025
