chapter 10

889 135 117
                                    

~~دوو ڕۆژ دواتر~~

Pov nel:

لەسەر بێدەکە دانیشتبووم چاوەڕێ بووم چانگهوو بگەڕێتەوە وە خاتوو میهو ڕۆشت چونکە هەندێک پێداویستی بهێنێت لەکاتەیا پێوەندیەکم بۆ هات ژمارەیەکی نەناسراو بوو دوودڵ بووم لە وەڵام دانەوەی بەڵام لە کۆتاییا وەڵامم دایەوە.

نێل: سڵاو.
(بە هێمنی وتم)

جیمین: سڵاو.
(بە ئاسای وتی)

نێل: ئا بەڕێزم سڵاو لە تۆش.
(بە شڵەژاوی وتم چونکە یەکەم جار بوو لەگەڵ کەسێک قسەی بکەم کە زۆر نایناسم)

جیمین: ئاھ سوپاس کاتت هەیە چاومان بە یەک بکەوێت؟
(بە پرسەوە وتی)

نێل: بەڵێ بۆچی نا.
(دوودڵ بووم لە بڕیارەکە بەڵام دانم بەخۆمداگرت)

جیمین: سوپاس بۆ ئەوە کاژمێر 4 پاش نیوەڕۆ لە****** چاومان بەیەک ئەکەوێت.
(بە هێمنی قسەی ئەکرد)

نێل: زۆر باشە من ئامادە ئەبم.
(وتم و پێوەندیەکەم داخستەوە)

موبایلەکەم دانا و هەستم بە باشی نە ئەکرد کە بڕیارێکی وام دا بێ پرس کردن بەڵام ناتوانم ئەو هەلە لەدەست بدەم کە بزانم ئەو پیاوە باوکمە یاخود نا چونکە هەستێکی سەیرم هەیە دەربارەی ئەوە.

ویستم پێوەندی بە چانگهوو'وەوە بکەم بەڵام نەخێر چونکە ئەو وتی ئەگەر داوای ژوانی کرد مەچۆ وە دڵنیام ڕێگریم لێ ئەکات بۆیە بەرەو چێشتخانەکە چووم خاتوو میهو گەڕابۆوە بەڵام هیچم نەوت گەڕامەوە ژوورەکەم بە خێرای جلێکم لەبەر کرد و قژم ڕێکخست و میکیاجێکی زۆر سادەم کرد وە بەرەو لای خاتوو میهو چووم.

نێل: خاتوو میهو من ئەچمە دەرەوە بەڵام زوو ئەگەرێمەوە.
(وتم کاتێ پێڵاوەکانم لە پێ ئەکرد)

میهو: بەڵام ئەچیت بۆ کوێ؟
(بە پرسەوە وتی)

نێل: ئا ئەوە کچێکم لە شوێنی کارکردنەکەم ناسیوە ئەمڕۆ چاومان بەیەک ئەکەوێ.
(نەم ئەویست درۆی لەگەڵ بکەم بەڵام ناچار بووم)

میهو: باشە کچە جوانەکەم بە زووی بگەڕێوە ئاگاداری خۆت بە.
(بە هێمنی وتی و منیش زەردەخەنەیەکم کرد و لە هەتیوخانە دەرچووم)

بەڕێگاوە بووم بۆ ئەو شوێنەی پێی وتم زۆر دوور نەبوو بۆیە بە پێ ڕۆشتم.

پێیەکانم بە خێرای ئەجوڵاند بۆ ئەوەی بە زووی بگەم  چوونکە 5 خولەک مابوو بۆ کاتی ژوانەکە.

چوومە ناو کافێکە و بەدوای ئەو مێزە ئەگەڕام کە ئەو پیاوەی لەسەر بێت وە دەستێک بەرز کرایەوە و منیش بینیم و بەڕێ کەوتم بۆ سەر مێزەکە.

بچکۆلانەکەی جیۆن🖤..//Where stories live. Discover now