chapter 9

1K 158 123
                                    

~~یەک هەفتە دواتر~~

Pov jimin:

بە ڕێگاوەم بۆ یانەکە لەماوەی ئەم هەفتەیە بەبەردەوامی چاودێری یانەکە ئەکەم بۆ دڵنیا بوون لەبارەی نێل'ەوە وە دەربارەی جونگکووک لەو شەوەی کە شەڕەکەی نایەوە لە یانەکە ڕۆشتوە تەنانەت وەڵامی پێوەندیەکانیشم ناداتەوە ئەو گەمژەیە نازانم بۆ کوێ چوە و خەریکی چیە بەڵام زۆر نیگەرانی نیم چونکە ئەو بەهێزە و لە هەموو شتێکدا بە توانایە بۆیە کێشەم نیە.

ئۆتۆمبێلەکەم وەستاند و بەڕێ کەوتم بۆ ژوورەوە بە خێرای چونکە بارانێکی بەخوڕ ئەبارێت.

لەسەر کورسەک دانیشتم و بە دەستم قژم شێواند بۆ ئەوەی ئاوەکەی لێبێتەوە وە چاوم ئەگێڕا بۆ نێل دڵنیا نەبووم کە لێرەیە چونکە ئێستا کات زۆر درەنگە بەڵام چاوم پێکەوت کە لە ئەساسۆرەکە هاتە دەرەوە بە خێرای دەسم بەرز کردەوە بۆ داواکاری خواردنەوەیەک.

نێل: فەرموو بەڕێزم داواکاریت چیە؟
(بە هێمنی وتی)

جیمین: تەنها خواردنەوەیەکی سارد بێ کحول.
(وتم و سەرم هەندێک نزم کردەوە)

نێل: هەر ئێستا بەڕێزم.
(وتی و ڕۆشت)

دوای ماوەیەک چاوەڕێم کرد نێل گەڕایەوە.

نێل: فەرموو چێژی لێببینە.
(زەردەخەنەیەکی کەمی کرد)

جیمین: سوپاس.
(بە ئاسای وتم)

نێل: بەیارمەتیت تۆ ئەو کەسەی ئەو شەوە لەگەڵ پیاوێک یارمەتی منتان دا؟
(پرسیاری کرد و سەیری نزم کردوە)

جیمین: ئاھ بەڵی.
(بەبێ کاردانەوە وتم و چونکە زۆر لە پڕ قسەی کرد)

نێل: زۆر سوپاس بۆ ئەو شەوە کە......
(ویستی قسە بکات بەڵام ڕێگریم لێ کرد)

جیمین: پێت چۆنە لە دەرەوە قسە بکەین؟
(پرسیارم لێ کرد)

نێل: بێگومان فەرموو.
(بە ڕێزەوە وتی)

نێل بە دوام کەوت بۆ دەرەوە و لە لایەکی یانەکە وەستام و ڕوم کردە نێل.

جیمین: لێرە ئەتوانی قسە بکەی ئێرە باشترە.
(زەردەخەنەیەکی کەمم کرد بۆی لەبەر ئەوەی هەست بە گومان نەکات)

نێل: زۆر سوپاس بۆ ئەو شەوە کە یارمەتی منتان دا بەڕاستی سوپاستان ئەکەم.
(بە ڕێزەوە وتی و سەری دانواند)

جیمین: پێویست بە سوپاس ناکات وە تکایە سەر نامەنوێنە ئەتوانی بە ئاسای قسە بکەی لەگەڵم.
(هەوڵم ئەدا خۆم نزیک بکەمەوە بۆ ئەوەی زیاتر قسە بەکەم)

نێل: ئەتوانم وابکەم؟
(بە سەرسوڕمانەوە پرسیاری لێکردم)

جیمین: بێگومان ئەتوانی.
(بە هێمنی وتم)

بچکۆلانەکەی جیۆن🖤..//Where stories live. Discover now