chapter 11

821 120 138
                                    

~~یەک ڕۆژ دواتر~~

میهو: نێل وەرە خوانی نیوەڕۆ بخۆ.
(دەنگی بەرز کرد بۆ ئەوەی نێل بیبیستێ)

بەڵام نێل بێ وەڵام بوو.

میهو: بۆچی بەو شێوە توڕە بوونە قسەت لەگەڵ کرد ئێستا دڵی لێت شکاوە.
(بە خەمەوە وتی و خواردنەکەی لەبەردەم چانگهوو دانا)

چانگهوو: بەڵام ئەو گوێبیستی قسەکانم نابێت تەنها خەمی ئەومە نامەوێت هیچی بەسەر بێت.
(بە ئاسای وتی و سەیری خواردنەکەی بەردەمی ئەکرد)

میهو: بڕۆ و داوای لێبووردنی لێ بکە.
(بە هێمنی وتی)

چانگهوو لەسەر مێزەکە هەستایەوە و بەرەو ژوورەکەی نێل چوو.

نێل: وتم مەیە ژوورەکەم.
(بە بەێ کاردانەوە وتی)

چانگهوو: نێل ئەمەوێ قسە بکەین.
(بە هێمنی وتی)

نێل: کاتم نییە قسە لەگەڵ تۆ بکەم بڕۆ دەرەوە.
(بە بێ هەستی وتی و گرینگی بە چانگهوو نەدا)

چانگهوو: نێل تکایە.
(بە تکاوە وتی)

نێل وەڵامی نەدایەوە.

چانگهوو: نێل سەیرم کە سەرەتا داوای لێبووردن ئەکەم بۆ دوێنێ شەو وە دواتر من نامەوێت تۆ ئازار پێ بگات ژیانی دەرەوە زۆر مەترسیدار ترە کە تۆ بیری لێ ئەکیتەوە من ناتوانم تێکەڵ بە ژیانت بم بەڵام ناشتوانم بە بێدەنگی بوەستم کە ئەبینم لەگەڵ  کەسێک لە ژوانی کە نایناسی وە تەمەنێکی زۆر لە نێوانتان هەیە کێ ئەڵێ ئەو پیاوە کەسێکی باشە هم تکایە لێم تێبگە نێل.
(بە هێمنی هەموو قسەکانی کرد و لەبەردەم نێل دانیشت)

نێل: چانگهوو ئەزانم خەمی منتە بەڵام من ئەمەوێ باوکم بدۆزمەوە لێم تێبگە کە بە چ ئازارێک تێئەپەڕم بەهەر ڕێگایەک بێ ئەمەوێ باوکم بدۆزمەوە تکایە.
(فرمێسکەکانی کەوتە سەر ڕوخساری و سەیری چانگهوو'ی ئەکرد)

چانگهوو: تێئەگەم نێل.
(وتی و باوشی کرد بە نێل'ا)

نێل: بیری ئەکەم زۆر زۆر.
(لەناو باوشی چانگهوو وتی)

چانگهوو: پێت چۆنە بەیەکەوە باوکت بدۆزینەوە؟
(بە پرسەوە وتی و نێل'ی لە باوشی دەرکرد)

نێل: ئایە یارمەتیم ئەدەی؟
(بە پرسەوە وتی)

چانگهوو: بێگومان نێل بێگومان.
(بە هێمنی وتی و بزەیەکی کرد)

نێل: کەوایە ڕێگەم بدە بچمە ماڵێ ئەو پیاوەی ئەو شەوە یارمەتی دام.
(بە متمانە بەخۆبوونەوە قسەکانی کرد)

چانگهوو: هەرگیز.
(سەری بە نەرێ لەقاند لەکاتێکدا قسەکەی کرد)

نێل: بەڵام چانگهوو ئەو پیاوەی دوێنێ بینیم پێوەندی بۆ هات وە تەنها ناوی جیۆن'ی هێنا لە کاتێکا ناسناوی خۆی پارک'ە.
(بە گومانەوە قسەکانی کرد)

بچکۆلانەکەی جیۆن🖤..//Where stories live. Discover now