chapter 4

904 130 210
                                    

~~سێ هەفتە دواتر~~

نێل: باوکە.
(بە ترسەوە بانگی کرد)

جونگکووک: تۆ تێناگەی پێتم وت کە بە باوکە بانگم مەکە.
(بە توڕەییەوە وتی)

نێل: بەڵام تۆ باوکی منی.
(بە هەمان شێوەی پێشوو وتی)

جونگکووک: من باوکی تۆ نیم.
(بە هاوارەوە وتی و هەستایەوە)

نێل: بۆچی ڕقت لێیە بڕو شێوەیە بانگت بکەم چیت بەسەر هاتووە.
(بە گریانەوە پرسیاری کرد)

جونگکووک: ون بە لەبەر چاوم.
(بە ساردی وتی)

نێل بە گریانەوە بە خێرای ڕۆشت.

جونگکووک: بە نەفرەت بی.
(بە توڕەییەوە وتی و قژی شێواند)

دوای ماوەیەک جونگکووک پێوەندیەکەی بۆ هات.

جونگکووک: بەردەوام بە.
(وەڵامی پێوەندیەکەی دایەوە)

سکرتێر: گەورەم ئەو فایلانە هاتوون کە داوات کردبوون.
(بە ڕێزەوە وتی)

جونگکووک: لەوێ بمێنەرەوە من ئێستا هێم بۆ کۆمپانیا.
(وتی و بەرەو دەرەوە چوو بێ ئەوەی گرینگی بە نێل بدات)

سکرتێر: باشە گەورەم.
(وتی و پێوەندیەکەی داخستەوە)

جونگکووک چوە ناو ئۆتۆمبێلەکە و بەرەو کۆمپانیا چوو.

جونگکووک: لەکوێت داناوە.
(وتی کاتێ هاتە ناو ئۆفیسیەکەیەوە)

سکرتێر: فەرموو گەورەم.
(فایلەکانی دایە دەستی)

جونگکووک: پێوسیتە شتێکم بۆ بکەی.
(وتی کاتێ چاوی لەسەر پەڕاوەکان بوو)

سکرتێر: فەرموو گەورەم بیڵێ.
(بە هێمنی وتی)

جونگکووک: بەیانی بگەڕێ لە هەموو هەتیوخانەکانی ئێرە پێویستم بە جێیەک هەیە.
(بە ساردی وتی و سەیری سکرتێرەکەی کرد)

سکرتێر: فەرمانتە گەورەم.
(سەری دانواند و ڕۆشت)

جونگکووک سەری لەسەر کورسیەکە حەساندەوە.

جونگکووک: هیوادارم کارەکەم هەڵە نەبێت.
(چاوەکانی داخستبوو کاتێ وتی)

جونگکووک نەگەڕایەوە ماڵەوە.

نێل: دوبارە نەگەڕایەوە.
(بە گریانەوە وتی)

نێل لەسەر سۆفەکە دانیشت و قاچەکانی کردە باوش.

نێل: بەڵام ئەو لەگەڵم باش بوو گرینگی پێ ئەیام قسەمان ئەکرد کاتمان پێکەوە بەسەر ئەبرد خواردنی بۆ ئامادە ئەکردم زەردەخەنەی بۆ ئەکردم باوشی ئەکردم بەڵام ئێستا تەنانەت نایەوێت ڕوخساریشم ببینێت باشە بەڵام بۆچی من هیچی خراپم نەکردوە من تەنها منداڵێکم بۆچی وا ڕەفتارم لەگەڵ ئەکا تەنانەت ناتوانم بە باوکەش بانگی بکەم.
(بە گریانەوە بەدەم خۆیەوە قسەی ئەکرد تا لەسەر سۆفەکە خەو بردیەوە)

بچکۆلانەکەی جیۆن🖤..//Where stories live. Discover now