chapter 7

1K 153 135
                                    

~~دوای 2 ساڵ~~



نێل تەمەنی 16 ساڵە.

چانگهوو تەمەنی 19 ساڵە.

جونگکووک تەمەنی 30 ساڵە.

جیمین تەمەنی 32 ساڵە.



نێل: چانگهوو وابزانم ناومان لەوێ تۆمار کرا.
(بە دڵخۆشیەوە وتی و سەیری چانگهوو'ی ئەکرد)

چانگهوو: بەجدی با بیبینم.
(وتی و کاغەزەکەی لە نێل وەرگرت)

نێل: دڵنیام وەرگیراوین.
(بە دڵخۆشیەوە قۆڵی چانگهوو'ی گرتبوو)

چانگهوو: بەڵی نێل وەرگیراوین.
(بە هەمان شێوە وتی)

نێل: کەوایە لە بەیانیەوە ئەبین بە خاوەن کار.
(زەردەخەنەیەکی کرد)

چانگهوو: بەڵێ نێل بەڵام لە یانە.
(چانگهوو هەم دڵخۆش بوو هەم خەمبار)

نێل: بۆچی ڕوخسارت گۆڕا.
(برۆی گرژ کرد و سەیری کرد)

چانگهوو: من پێم خۆش نیە تۆ بێی لە یانە کار بکەی نێل.
(بە هێمنی وتی)

نێل: چانگهوو بەڵام من لەگەڵ تۆم بۆیە ترسم لە هیچ نیە وە خۆت خەمبار مەکە ئێمە تەنها لەوێ وەک گارسۆن کار ئەکەین.
(زەردەخەنەی ئەکرد بۆ ئەوەی دڵی چانگهوو بداتەوە)

چانگهوو: نێل بەڵێن بدە لەوئ هەمیشە لەگەڵ من بیت.
(ڕوخساری توڕە کرد)

نێل: هێی تۆ وامەکە بەڵێن بێت.
(وتی و دەستی کێشا بە سنگیا)

چانگهوو: گەمژەی نازدار.
(وتی و ڕۆشت)

نێل: هەرواها تۆش بەڕێز چانگهوو.
(بە هاوارەوە وتی و بۆ ئەوەی گوێ بیستی بێ)

چانگهوو لە ڕۆیشتن بەردەوام و وە زەردەخەنەیەکی کرد و لەوێ نەما.

میهو: کچم چی بوە بۆ هاوار ئەکەی؟
(بە پرسەوە وتی)

نێل: هیچ نەبووە خاتوو میهو.
(زەردەخەنەیەکی کرد و ویستی بڕوات بەڵام میهو وەستاندی)

میهو: چی دەربارەی کارەکەتان لەوێ وەرگیران.
(بە پرسیارەوە وتی و سەیری نێل'ی کرد)

نێل: ئا بەڵێ بەیانی لەگەڵ چانگهوو ئەڕۆین بۆ ئەوەی دەس بە کار بکەین.
(بە هێمنی وتی و زەردەخەنەیەکی کەمی کرد)

میهو: کچم ئاگاداری خۆت بە هممم.
(دەسی نێل'ی گرت و سەیری ئەکرد)

نێل: خاتوو میهو خەمت نەبێ چانگهوو لەگەڵمە.
(بە هێمنی وتی و ڕۆشت)

میهو: گەورەم ئەوان بەیانی دەس بە کار ئەبن.
(بە ئاسای وتی)

بچکۆلانەکەی جیۆن🖤..//Where stories live. Discover now