𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝙵𝚒𝚏𝚝𝚎𝚎𝚗

210 54 192
                                    


” تـا دەتـوانـن دڵ ڕەق بن ،
مـن هـیـچ خـێـرم لـە دڵ نـەرمـی نـەبـیـنـی “

_______________________________



POV : AUTHOR

ئـامـێـلـیـا"ش بروسکەی شۆکی بە نێو چاوە جوانەکانیدا تێپەڕ دەبوو ، 

° کەواتە ئەوە دایک و باوکی ئەو بێ شەخسیاتەن ؟ 
یانی ئەوان کەسانی ئازیز و خۆشەویستی بابە و دایەن ؟ نا نەخێر چۆن ؟
ئاخر ئەو کوڕە بێ شەخسیاتە و ئەو دایک و باوکە بەڕێزەیان نەوتووە !!! °

ئـامـێـلـیـا لە مێشکیدا قسەی کرد ،

واڵدۆ بە هێمنی نزیکی ئامـێـلـیـا و ئـاڤـا کەوتەوە
تا خۆی بناسێنێت ،

دەستی ڕاستی بە مانای تەوقە کردن بردە پێشی ئـامـێـلـیـا ،

ئـامـێـلـیـا بە زۆر زەردەخەنەیەکی کرد و دەستی خستە نێو دەستی واڵدۆ"وە ،

واڵـدۆ بە دەنگێکی پڕ لە هێمنی و میهرەبانی قسەی کرد :

واڵـدۆ " سڵاو من واڵـدۆ'م خۆشحاڵبووم بە ناسینت کچەکەم "

ئـامـێـلـیـا لە وەڵامدا بە بزەوە قسەی کرد چونکە نەیدەویست ئەوان هەست بە شڵەژان و شێوازە شێواوەکەی قسەکردنی ئـامـێـلـیـا بکەن :

ئـامـێـلـیـا " منیش ئـامـێـلـیـا'م خۆشحاڵبووم "

پاشان لەگەڵ ئـاڤـا"دا خۆیان بە یەکتری ناساند ،

ئـەدالـەت لە کۆشکەکە هاتە دەرەوە و چووە باخچەکە ، بە هێمنی و میهرەبانییەوە پرسیاری ئاڕاستەی ئـانـیـکـا و واڵـدۆ کرد :

ئـەدالـەت " بەڕێز واڵـدۆ ، خاتوو ئـانـیـکـا ئایە ئێوە دڵنیان دەتانەوێت بۆ خوانی ئێوارە خواردنی کوردی بخۆن ؟ "

ئـامـێـلـیـا شڵەژا ،
یانی بۆ نان خواردنی ئێوارە لە
کۆشکەکەی ئەوان دەبن ؟
ئەی چی دەربارەی کوڕەکەیان ؟ ،
ئـامـێـلـیـا لە ناخی خۆیدا دووعای دەکرد
کە ئەو پیاوە زەبەلاحە بۆ نان خواردن
نەیەت بۆ کۆشک ،

ئـانـیـکـا بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە وەڵامی
دایەوە :

ئـانـیـکـا " بێ گومان ، ئێمە دەمانەوێت دووبارە خواردنەکانی تۆ بخۆین "

ئـەدالـەت بە بزەوە سەری بە مانای بەڵێ لەقاند و ئەوێی بە جێ هێشت ،

ئـامـێـلـیـا بە زۆر بە زەردەخەنەیەکی شێواوەوە قسەی کرد :

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now