𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚠𝚎𝚗𝚝𝚢-𝙵𝚘𝚞𝚛

233 50 460
                                    

Real Madrid  2   VS   0   Atalanta

F.Valverde
K.Mbappé

______________________________


     
” خوێندنەوەیەکی خۆش “

______________________________

POV : AUTHOR

بە ئاسایی دەرگای چوونە ژوورەوەی کۆشکی کردەوە ،

هەموو سووچێکی ئەو کۆشکە گەورەیە تاریک و بێدەنگ بوو ،

خێرا ڕێی سەرەوەی گرتە بەر لە ڕێگەی پلیکانەکانەوە ،

بە هەنگاوی خێرا و گەورە ڕێی دەبڕی
دەیویست چاوی بە ڕوخساری سـامـدار
نەکەوێت و لەسەر چوونە دەرەوەی بەم شەوە نەیکەن بە شەڕ ،

دەسکی دەرگاکەی لە نێو دەستی چەپیدا جێگیر
کرد و ویستی بیکاتەوە بەڵام ویستی هەبوو
لا بکاتەوە تا بزانێت سـامـدار"ی
لێیە یاخود نا ؟

لای کردەوە بۆ ئەو ژوورەی کە چەند مەترێک لە ژوورەکەی خۆییەوە دوور بوو ،

زۆر بێدەنگ و تاریک دەردەکەوت ،

خێرا دەسکی دەرگاکەی جوڵاند و چووە ژوورە کاتێک هێشتا چاوەکانی لەسەر دەرگای ژوورەکەی سـامـدار بوو ،

بە بێزاریی دانیشت لەسەر بێدەکەی و بە بێدەنگی سەیری بەردەمی خۆی دەکرد ،

بەڵام مێشکی هیچ بێدەنگ نەبوو ،

زۆر بە خراپی کەوتبووە بیر کردنەوە ،

بیری لە هەموو شتێک دەکردەوە ،

بەڵام ڕەفتارەکانی سـامـدار لە هەموو
شتێک زیاتر بوو کە بیری لێ دەکردەوە ،

بۆچی بەو شێوەیە تووڕەیە ؟

جارێک پرسیار دەکات ،

جارێک فەرمان دەکات ،

کەس لێی تێناگات ،

دەبێت هۆکای هاوسەرگیرییەکەیان چی بێت ؟

ویستی ئەوەی هەبوو ئێستا بچێتە ژوورەکەی
سـامـدار هەموو پرسیارێکی لێ بکات کە هەر لە سەرەتاوە مێشکی تەنیبوو ،

بەڵام هەر زوو پەشیمان بوویەوە چونکە سـامـدار پێی وت کە ئیتر نەچێتەوە بەر چاوانی ،

ئەوان ئیتر نان ناخۆن بەیەکەوە ،

بەڵام ئەمەی بەلاوە باش بوو ،

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now