<< خوێندنەوەیەکی خۆش >>_________________________________
POV : AUTHOR
بەیانی کاژێر 9:30 خولەک ..
هەمووان خەریکی نان خواردن بوون ،
گاڵتەیان دەکرد و بە دەنگی بەرز پێدەکەنیتن وەکو ئەوەی هیچ کەسێک لە گاڵتە و پێکەنین نەزانێت جگە لە ئەوان ،
تەنها یەک کەس بینەر بوو ئەویش تەنها ئـامـێـلـیـا بوو ،
بە زەردەخەنەوە لێیانی دەڕووانی ، دووبارە دڵی دەشکا کاتێک بیری دەکەوتەوە ئیتر ئەمە کۆتا بەیانییەتی وەکو کچی ئەو ماڵە و ئیتر دەبێتە بووکی خێزانێکی دیکە ،
نەیدەویست کەس هەست بەو دڵە پڕەی بکات خێرا سەری نزم کردەوە ،
....
جلی بوکێنی لەبەر کردبوو لە ئاوێنە گەورەکە لە جوانی خۆی دەڕوانی ،
( شێوەی جلە بوکێنییەکە هەر ئاواش کراوەیە
وە تاراکەشی سادەیە و کەنارەکەی چین و پەڕ پەڕەیە وەکو ئەوەی نێو وێنەکە )قژیان بۆ بەردابوویەوە چونکە قژی قورس و
پڕ بوو زۆر جوان نەیان دەتوانی کۆی بکەنەوە
وە کاتێک کۆیان کردەوە ئـامـێـلـیـا سەری زۆر قورس بوو لەبەر ئەوە بە ناچاریی قژیان بۆ بەردایەوە ،زۆر بە جوانی لەگەڵ جەستەیدا گونجاو بوو ،
پێستە سپییەکەی وەکو پەمۆیەک دەردەکەوت
لە نێو ئەو جلە سپییەدا ،بە بزەیەکی خەمبارەوە قسەی کرد بۆ خۆی
بە دەنگە ناسکەکەی :ئـامـێـلـیـا " خۆزگە ئەم جلەم بۆ ئەو کەسە لەبەر دەکرد کە لە داهاتوودا ئاشقی دەبووم "
YOU ARE READING
خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـە
Non-Fiction𝑻𝑯𝑬 𝑮𝑹𝑬𝑨𝑻𝑬𝑺𝑻 𝑱𝑼𝑫𝑮𝑬 𝑻𝑯𝑬 𝑩𝑰𝑮𝑮𝑬𝑺𝑻 𝑴𝑨𝑭𝑰𝑨 سەرەتا سڵاو ئەمە یەکەمین چیرۆکمە لە واتپاد و هیوادارم کە بە دڵتان بێت ، ئەگەر دەتەوێت زوو بچیتە نێو چیرۆکەکەوە ئەوا پێت دەڵێم لە پارتی " 9 "ەوە بیخوێنەوە .. هیچ شتێک لەسەر چیرۆکە...