𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚠𝚎𝚗𝚝𝚢-𝙽𝚒𝚗𝚎

279 52 482
                                    

” خوێندنەوەیەکی خۆش “

____________________________

POV : AUTHOR

ئەوەی نێو قوڕگی بە سەختی قوتدایەوە و دەنگە
زبرەکەی دەرهێنا کاتێک وەڵامی بۆ ئـامـێـلـیـا
ئامادە کرد :

ئـانـفـیـم " ئـەو ... ئەو پیاوێکی بازرگانە وە
لە وڵاتی پورتوگال هەر بە نازناوی ڕاڤـێـنـس ئـۆتـاڤـیـا ناسراوە ، خانمەکەم
من ناتوانم زانیاریتان
پێ بدەم ببوورن "

لە کۆتایی قسەکانیدا سەری نزم کردەوە ،


ئـامـێـلـیـا هەستی پێی کرد کە ئەگەر زانیاری
دیکە بدات لەسەری ئەوا بێ گومان ئازار دەدرێت
لەلایەن سـامـدار"ەوە بۆیە سەری بە مانای بەڵێ لەقاند و بە هێمنی قسەی کرد :

ئـامـێـلـیـا " کێشە نییە دەتوانیت بڕۆیت ،
سپاس "


ئـانـفـیـم سەری بە مانای بەڵێ لەقاند
و بەڕێزەوە سەری بۆی نزم کردەوە و ئەوێی بەجێهێشت ،


بە بێ هیواییەوە ڕێی ژوورەوەی گرتەبەر ،

چووە چێتشخانەکە و دانیشت لەسەر یەکێک لە کورسییەکان ،

بیری دەکردەوە کە دەبێت چی بکات ؟



لە دوای بیر کردنەوەیەکی زۆر قوڵ بڕیارێکی دا
کە ئەوە بڕیارە لەلایەن مێشکییەوە
ڕاگەیەندرا بە ئـامـێـلـیـا ،




بە هێمنی بە دەم خۆیەوە قسەی کرد کاتێک چاوەکانی لە بەردەمی خۆی دەڕووانی :

ئـامـێـلـیـا " دەبێت متمانەی سـامـدار بە دەست بهێنم ، پێویستە دەمی خۆم بگرم و سیاسەتەکەم بە سۆزەوە بەکار بهێنم ، بەڵام ئەو زۆر بێ
هەستە ، نا ئـامـێـلـیـا هیچ شتێک ئەستەم
نییە ، تەواو من دەگۆڕێم و پێویستە وا بکەم ،
کەواتە سڵاوێکی گەرم لە ئـامـێـلـیـا'ی
بێدەنگ و ژیر "



لە کۆتایی قسەکانیدا بە بزەیەکی شەیتانییەوە هەستایەوە ،



دەستی کرد بە دروست کردنی خواردنی نیوەڕۆ
بۆ خۆی چونکە سـامـدار بۆ خوانی نیوەڕۆ ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە ،


خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now