𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚠𝚎𝚗𝚝𝚢-𝚃𝚑𝚛𝚎𝚎

215 54 251
                                    

" خوێندنەوەیەکی خۆش "

_____________________________

POV : AUTHOR

بەڵام لەو کاتەدا دەنگی دەرگا هات ،

خێرا ڕێی دەرگاکەی گرتە بەر و کردییەوە هەر
لەگەڵ کردنەوەکەیدا بزەیەکی جوان ڕوخساری گەشاندەوە ،

بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە بە خێر هاتنی
کرد :

ئـامـێـلـیـا " خاتوو ئـانـیـکـا بە خێر بێیت ،
فەرموون "

ئـانـیـکـا"ی دایکی سـامـدار بوو ،

ماچێکی لە نێو چاوانی ئـامـێـلـیـا بە جێ
هێشت و بە بزەیەکی شیرینەوە قسەی کرد :

ئـانـیـکـا " دەبێت من بڵێم بە خێر بێیت بۆ نێو خێزانەکەمان ئـامـێـلـیـا  ڕاڤێنسئۆتاڤیا "

بزەکەی ئـامـێـلـیـا کاڵ بوویەوە و شڵەژا ،

ئـانـیـکـا هەر لە سەرەتاوە دەیزانی پەیوەندی
نێوان ئـامـێـلـیـا و سـامـدار هیچ باش نابێت ،

بەڵام هێشتا هیوایەکی هەیە بۆ ئەو دووانە ،

لە دوای بە خێر هاتنێکی گەرمی ئـامـێـلـیـا و هەواڵ پرسی هەردووکیان چوونە نێو چێشتخانەکەوە ،

ئـامـێـلـیـا بەرەو فڕنەکە ڕۆیشت تا کێکە برژاوەکان دەربهێنێت ،

بە هێمنی و بە وریاییەوە سەرقاڵی کێکەکان بوو ،

ئـانـیـکـا سەرنجی هەموو شتێکی بوکەکەی دەدا ،

هەموو جوڵەیەکی ،

شێوازی قسە کردنی ،

سەیر کردنەکانی ،

بزەکانی ،

ڕوخساری ،

باڵای ،

تەنانەت ئەو کاتەشی کە ئـامـێـلـیـا سەرقاڵی کێکەکان بوو ئـانـیـکـا زۆر بە وردی سەرنجی
دەدا ،

ئـامـێـلـیـا سێ جۆر کێکی دروست کردبوو ،

لە هەر سێ جۆرەکە کێکی خستە سەر قاپێکی شووشە تا بیبات بۆ ئـانـیـکـا و تاقیان بکاتەوە ،

ئـانـیـکـا بە بزەوە چاوەکانی خستە سەر کێکەکە
تا دواتر سەرنجەکانی بخاتە سەر ئـامـێـلـیـا کە بە بزەوە چاوەڕێی وەسفی ئـانـیـکـا دەکات ،

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now