𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚠𝚎𝚗𝚝𝚢-𝙴𝚒𝚐𝚑𝚝

210 43 256
                                    


“ خوێندنەوەیەکی خۆش “

________________________________


POV : AUTHOR

ویستی بیکاتەوە بەڵام ڕێک لە شوێنی خۆیدا
ووشک بوو کاتێک لە پشتییەوە دەنگێکی قوڵ و پیاوانە بە هێمنییەوە قسەی کرد :

... " بیرۆکەکەت زیرەکانە بوو ئافەرین ،
بەڵام با جاری داهاتوو بیرۆکەکەت کەمێک
وردتر بێت تا زوو کەشف نەبیت ،
وە سپاس بۆ پێدانی پارەی سۆزانی ئەمشەو ،
ئەگەر جاری داهاتوو ویستی ناردنی
سۆزانیت هەبوو
خـــۆت وەرە و ســــۆزانــیــم بــۆ مـــەنـــێـــرە "

° نەخێر ئیتر سـامـدار زانیویەتی ،
تەواو ئـامـێـلـیـا کەشف بوویت °

ئـامـێـلـیـا لە مێشکیدا وتی ،


سـامـدار بوو کە قسەی کرد لە پشتییەوە !

چاوەکانی داخست و خێرا کردییەوە تا بە ترس و لەرزەوە لا بکاتەوە بۆ سـامـدار کە لە پشتییەوە
وەستابوو ،

بە هێمنی چاوەکانی بەرز کردەوە و چاوەکانی
ئەو چاوە ساردانەی بینی کە بە توڕەییەوە لێی
دەڕووانی ،

بە سەختی ئەوەی نێو قوڕگی قوتدایەوە و بە هێمنی قسەی کرد کاتێک سەیری دەورووبەری
خۆی دەکرد و نەیدەویست سەیری سـامـدار
بکات :

ئـامـێـلـیـا " ئێ .. من .. ئەوە .. __ "

سـامـدار بە خێرایی قسەکەی پێ بڕی کاتێک بە توڕەییەوە دوا :

سـامـدار " چی ئێ من ئەوە ؟
چییە وا دیارە لێدانەکانی ئەمڕۆت بە دڵ
نەبووە ؟  "

بە توڕەییەوە پرسیاری ئاڕاستە کرد ،

لە قەلەقی خۆیدا نەیدەزانی چی بڵێت تەنانەت نەیدەویست سەیری چاوەکانی بکات کە پڕ بوون
لە توڕەیی وە سامناک بوون ،

نەیدەویست فایلەکانی دەستی ببینێت ،

بەڵام بەداخەوە سـامـدار بینی و بە توڕەییەوە
لێی سەند هەر چەندە ئـامـێـلـیـا ڕێگری لێی کرد بەڵام سـامـدار وەکو ئەوەی بوونی
نەبووبێت ڕەفتاری کرد چونکە ئـامـێـلـیـا هێزی
ئەوی نەبوو ،

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now