” خوێندنەوەیەکی خۆش “______________________________
POV : AUHTORخۆی نزم کردەوە بۆ ئاستی ئـامـێـلـیـا
تا هەناسە گەرمەکانی بەر ڕوخسارە ناوازەکەی بکەوێت پاشان بە دەنگە قوڵەکەیەوە قسەی کرد کاتێک بە دەستی ڕاستی چەناگەی ئـامـێـلـیـا"ی بە هێمنی لە نێو دەستی ڕاستیدا نووقم کرد :سـامـدار " وە بەیانی پێویستم بە یارمەتی تۆ
دەبێ بۆ دۆزینەوەی
فیل ، پارێزە ، وەزیر وە پاشا "ئـامـێـلـیـا هەستەکانی تێکەڵاو ببوون ،
نەیدەتوانی شتەکان لێک بداتەوە ،
ئێستا ڕوخساری سـامـدار تەنها چەند ئینجێکی کەم لە ڕوخسارییەوە دوورە ،
بیری دەکردەوە ..
چی ئەو مەبەستی چی بوو لە
فیل ؟ پارێزەر ؟ وەزیر ؟ پاشا ؟دەستەکانی لە چەناگەی دوور خستەوە خۆی بەرز کردەوە و تا بەو جەستە زەبەلاحەیەوە بەرەو ژوورەکەی خۆی بڕوات ،
بە خێراییەوە هەستایەوە بە هەنگاوی گەورەوە خۆی گەیاند بە سـامـدار تا ئەویش بە دوایدا بکەوێت بۆ ژوورەکەی سـامـدار ،
دەرگاکەی کردەوە و چووە ژوورەوە ویستی
دەرگاکە دابخات بەڵام وەستا کاتێک ئـامـێـلـیـا"ی بینی کە دەستی بە دەرگاکەوە گرتبوو تا
داینەخات ،تەنها بێزار و سارد دەردەکەوت و چیتر لە ئـامـێـلـیـا"ی نەڕووانی بەڵکو بەرەو لای
کەنتۆرەکەی بەڕێکەوت تا جلێکی قۆل کورت لەبەر بکات ،ئـامـێـلـیـا بە پەرۆشییەوە دەنگە ناسکەکەی لە گوێیەکانی سـامـدار"دا جێگیر کرد کاتێک لە پشتەوەی سـامـدار"ەوە وەستابوو :
ئـامـێـلـیـا " وە من چیت بۆ دەکەم ؟ "
سـامـدار هێشتا بە نێو جلەکانیدا دەگەڕا ،
بە تۆنێکی ئارامەوە قسەی کرد بەڵام هێشتا ئارام نەبوو چونکە دەنگی ئەو تەواو پیاوانە و تایبەتە :
سـامـدار " ئێستا دەزانیت "
ئـامـێـلـیـا زۆر پەرۆش بوو ،
لە کۆتاییدا تیشێرتێکی قۆل کورتی سەوزی دەرهێنا و کردییە بەری ،
ڕووی خۆی وەرگێڕا بۆ ئـامـێـلـیـا کە چەند بە پەرۆشییەوە وەستابوو لە بەشی پشتەوەی ،
YOU ARE READING
خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـە
Literatura Faktu𝑻𝑯𝑬 𝑮𝑹𝑬𝑨𝑻𝑬𝑺𝑻 𝑱𝑼𝑫𝑮𝑬 𝑻𝑯𝑬 𝑩𝑰𝑮𝑮𝑬𝑺𝑻 𝑴𝑨𝑭𝑰𝑨 سەرەتا سڵاو ئەمە یەکەمین چیرۆکمە لە واتپاد و هیوادارم کە بە دڵتان بێت ، ئەگەر دەتەوێت زوو بچیتە نێو چیرۆکەکەوە ئەوا پێت دەڵێم لە پارتی " 9 "ەوە بیخوێنەوە .. هیچ شتێک لەسەر چیرۆکە...