𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚠𝚎𝚗𝚝𝚢-𝚂𝚒𝚡

243 49 448
                                    


" خوێندنەوەیەکی خۆش "

________________________________

POV : AMELIA

لە دوای ئەوەی لە ژوورەکەی ئەو سارد و
سڕە هاتمە دەرەوە ڕێی ئەو ژوورەم گرتە بەر
کە خزمەتکارەکە پێی نیشان دام ،

باوکە واڵـدۆ پێی وتم کە ئیتر هەر کاتێک هاتم بۆ کۆشکەکەی لە ژوورەکەی سـامـدار بمێنمەوە ،

بەڵام من ڕەتم کردەوە نامەوێت لەلای ئەو
بخەوم ،

بۆیە داوای ژوورێکی ترم کرد و ئەوانیش
پێیان دام ، پێم وابێت دەزانن کە
پەیوەندییەکەمان چەندە خراپە ،

دەرگاکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە هەموو
شوێنێکی ژوورەکە بە ڕەنگی کرێمی و بێجی و
قاوەیی دیزاین کرابوو ،

ڕقم لەو ڕەنگانە نەبوو چونکە هەستێکی
ئاسوودە بەخشیان پێ دەبەخشیتی بەڵام
هێشتا ئەو ڕەنگەی من ئارام و ئاسوودە بەخش دەکات ڕەنگی ڕەشە ،

ویستم دابنشیم بەڵام جلەکانم زۆر تەڕ بوون ،

چوومە ئەو گەرماوەی کە هەر لە نێو ژوورەکەدا
بوو ،

دووبارە ڕەنگی ڕووناک بەکار هێنرابوو ،

جلەکانم دانا و تەنها جلی ژێرەوەم هێشتەوە
لەبەرمدا ،

ئاوە گەرمەکەم کردەوە تا بچێتە نێو بانیۆکەوە ،

لە گۆڕستانەکە زۆر سەرمام بوو سەرما چووەتە هەموو سووچێکی جەستەمەوە ،

دانیشتم و سەیری بانیۆکەم دەکرد کە ئاوی گەرم دەڕژایە ناوی ،

زۆر بێزارم ، ماندووییەکەشم با لەو
لاوە بوەستێت ،

قسەکەی سـامـدار"م بیر کەوتەوە سەبارەت بە مردنی دایکە ئـانـیـکـا ،

ئەو گومانی هەیە لە مردنی دایکی ،

نازانم بۆچی منیش گومان چووە مێشکمەوە ؟

دەمەوێت لێکۆڵینەوە بکەم سەبارەت بە مردنی دایکە ئـانـیـکـا بەڵام من جارێ بکوژی باپیرەشم نەدۆزیوەتەوە ئێستاش لێکۆڵینەوەی
دایکە ئـانـیـکـا"شی بێتە سەر کارەکە زیاتر
ئاڵۆز دەبێت ،

دڵنیام سـامـدار لێکۆڵینەوە دەکات وە لەوانەیە بە کاتێکی کەم بکوژەکە بدۆزێتەوە ،

بێ گومان زوو دەیدۆزێتەوە ئەو کەسێکی دەست ڕۆیشتووە ،

بەدەم ئەم بیر کردنەوانە بانیۆکە پڕ بوو لە ئاوی گەرم ،

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now