❞ خوێندنەوەیەکی خۆش ❝_____________________________________
POV : AUTHOR
بە دەنگە قوڵ و پیاوانەکەی بە دەم خۆیەوە
وتی :
سـامـدار " بـەڵـێـن بـێـت هـەمـوو ڕۆژێـکـت
پـڕ بـێـت لـە سـوکـایـەتـی و قـسـەی نـاخـۆش ،
بـەڵـێـن بـێـت لـێـدانـیـشـت دەبـێـت کـە تـا
ئـێـسـتـا لـە مـاڵـی بـاوکـیـشـتـدا نـەتـبـووە ،
هـۆی ئـەمـانـەش دەگـەڕێـتـەوە بـۆ ئـەوەی
تـــۆ ژیـــــــانــــی مــــنـــت تــــــێـــکـــدا
دادوەر ئـــــــامــــێــلـــیــا مــەریــن "لە دوای قسەکەی دووبارە چاوەکانی گواستەوە بۆ هەمان دیمەنی پێشوو ،
یەکێک لە پاسەوانەکانی خۆی کرد بە بالەکۆنە گەورەکەدا و بە ڕێزەوە قسەی کرد :
پاسەوان " بەڕێزم ئەوەی وتت ئەنجام درا و
ئەگەر دەتەوێت ئێستا دەیهێنمە ژوورەوە "سـامـدار بە ساردییەوە و بە دەنگێکی زبرەوە وەڵامی دایەوە :
سـامـدار " بیهێنە "
پاسەوانەکە خێرا ئەوێی بە جێ هێشت تا بڕوات ئەو پیاوە بهێنێت کە داوا کرابوو لەلایەن سـامـدار"ەوە ،
........
ئـامـێـلـیـا بە بێزارییەوە لەسەر کورسی ژوورەکە دانیشتبوو ، تازە قاوەیەکی پێشکەش کرابوو لەلایەن
یەکێک لە خزمەتکارەکان لەسەر داواکاری ئـامـێـلـیـا خۆی ،دووبارە بە نووزەوە قسەی کرد :
ئـامـێـلـیـا " ئای خوایە گیان ، ئێوە بە جدیتانە ؟
هێشتا هەفتەیەک دەبێت ئێمە دەزگیراندارین و ئەمە حەوتەمین جارە بچینە بازاڕ "بەڵێهـ هەفتەیەک تێپەڕییوە بەسەر مارەکردنەکەی ئەو دوو سارد و سڕە و سـامـدار و ئـامـێـلـیـا هیچ چاویان بە یەکتری نەکەوتووە ، بە درێژایی ئەم هەفتەیە ئـامـێـلـیـا لەگەڵ دوو پورەکەی و ئـانـیـکـا هەر چوونەتە بازاڕی کردن ،
لـیـڤـەر کاتێک لە نێو جلەکانی ئـامـێـلـیـا"دا دەگەڕا بە سەرقاڵییەوە وەڵامی ئـامـێـلـیـا"ی دایەوە :
YOU ARE READING
خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـە
Não Ficção𝑻𝑯𝑬 𝑮𝑹𝑬𝑨𝑻𝑬𝑺𝑻 𝑱𝑼𝑫𝑮𝑬 𝑻𝑯𝑬 𝑩𝑰𝑮𝑮𝑬𝑺𝑻 𝑴𝑨𝑭𝑰𝑨 سەرەتا سڵاو ئەمە یەکەمین چیرۆکمە لە واتپاد و هیوادارم کە بە دڵتان بێت ، ئەگەر دەتەوێت زوو بچیتە نێو چیرۆکەکەوە ئەوا پێت دەڵێم لە پارتی " 9 "ەوە بیخوێنەوە .. هیچ شتێک لەسەر چیرۆکە...