𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝙵𝚘𝚛𝚝𝚢

332 39 876
                                    


" خوێندنەوەیەکی خۆش "


________________________

POV : AMELIA

پێش ئەوەی بۆ جاری پێنجەم سەری بکێشم بە زەوییەکەدا وەستام ... دووبارە سـامـدار ..

نەفرەت سـامـدار نەفرەتت لێ بێت ... هەمیشە دژی منیت ...

دوو دەستە بەهێز و گەورەکەی سـامـدار بە توندی کەمەرمی گرت و دووری خستمەوە لەو سۆزانییە پیسە ،

خۆ لەبەر ئەوە نییە کە منی بەلاوە گرنگ بێت
بەڵکو پێی ناخۆشە لەو سۆزانییە بدەم کە جێگاکەی گەرم دەکات ،

چەند پیسن ..

بە خێرایی دەجوڵامەوە کاتێک سـامـدار لە نێوان قۆلە درێژ و گەرمەکانی نووقمی کردبووم ،

یەکێک بەو شێوەیه بمان بینێت وا دەزانێ زۆر ئاشقی یەکین و مردووین بۆ یەکتری ،

ئەو سۆزانییە پیسەم دەبینی کە چۆن ڕوخساری
خوێنی سووری پێدا دێتە خوارەوە ،

جوانترین نەخشی ڕوخساری ساڵە لەلام !

دەستی گرت بە شوێنی برینەکەی سەرییەوە کە بەهۆی دەستەکانی منەوە بۆی دروست ببوو ،

لێی بگەڕێ ئەو سۆزانییە شایستەی لێدانی زۆر پیستر و قێزەونتر بوو ، بەڵام بەداخم کە سـامـدار ئێستا بەندی کردووم لە نێو قۆلە گەورەکانیدا
و ڕێگرە لە لێدانی ئەو کچە ڕسوایە ،

لە دوای چەند خولەکێک لە جوڵە لە ڕادەبەدەرەکانم
وەستام چونکە ماندوو بووم لەوەی هەوڵ بدەم لە نێو قۆلەکانی سـامـدار ڕزگارم ببێت و هەوڵەکانیشم بێ هوودە بن ،

ئەو کچەی ئەوێش یان با باشتر بیڵێم ئەو
سۆزانییەش بە چەند پەڕۆیەک کە لە نێو جانتاکەیدا دەری هێنا سەرقاڵی سڕینەوەی خوێنی برینەکەی سەری بوو ،

دوو قۆلی پتەو و درێژ باوەشیان لێدام لە پشتەوە ، پاشان دەستە گەورە ماسولکەدارەکانی لە پێشم گرێدا ،

ئەوە سـامـدار"ە بەو شێوەیە باوەشی لێداوم لە دواوە ؟

خوایە شێت دەبم باشە ئەم پیاوە زۆر بە
جدییەتی ؟

ویستم قسە بکەم بەڵام سەرێکی قورس لەسەر سەرم جێگیر کرا ،

نا ئیتر ئاواش نا سـامـدار"ە هیچ و پوچ ،

خۆی بەنجی ژیر کردنەوەکەی دوێنێ شەو بەری نەداوم ئێستاش ئەم باوەشە زیاتر دەمشێوێنێت ،

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now