𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚑𝚒𝚛𝚝𝚢-𝙾𝚗𝚎

252 47 572
                                    


” خوێندنەوەیەکی خۆش “

______________________________

POV : AUTHOR

دووبارە بە تۆنێکی جددیەوە دەنگە قوڵەکەی بەکارهێنا و توندتر چاوەکانی لە چاوەکانی
ئـامـێـلـیـا"دا نووقم کرد :

سـامـدار " ویستنی تۆڵە
پێویستی بە کوشتنی هەستەکانە "

تەواو مێشکی لە کار کردن وەستا ،

ئاخر ئەو پیاوە شێتە ،

بۆ سـاتــێــک هەموو هەست و سۆزەکەی کە بەرامبەر بە سـامـدار هەیبوو خستییە ژێر پێیەکانییەوە ،


ڕووی خۆی وەرگێڕا بۆ لای ڕاستی خۆی کە
لە چیا بەرزەکەوە شارۆچکەکەی لێوە دیار بوو ،

بۆ ساتێک بیری کردەوە ،

° ئـامـێـلـیـا ئەوە تۆ زۆر بە جدیتە ؟
ئاگاداری خۆتیت کە چی دەکەیت ؟
واز لەم هەستە بێمانایانەت بهێنە
ئێمە وتمان سـامـدار ئاشق دەکەین نەوەک
خۆمان ئاشقی ببین !
کەواتە هێزی خۆتی نیشان بدە ،
پێی نیشان بدە کە چەند بێ هەست و دڵیت ! °

مێشکی ئـامـێـلـیـا بە ئـامـێـلـیـا"ی وت ،

ئەوەی نێو قوڕگی قوتدایەوە تا دووبارە ڕقێکی
زۆر دەست بەسەر دڵی ساردیدا بگرێت ،


بە ڕقەوە سەری سوڕاند وە بە ڕق و کینەوە چاوەکانی نووقمی چاوەکانی سـامـدار کرد ،


ئەو چەکەی کە لە نێو دەستیدا بوو بەرزی
کردەوە لە بەرامبەر سـامـدار"دا !


پاشان لە کۆتاییدا دەنگە ناسکەکەی بەکار هێنا
تا بە ڕقەوە قسەی پێ بکات :

ئـامـێـلـیـا " باش بزانە من دڵێکی زۆر ساردم هەیە
بەڕادەیەک کە دەتوانێت واز لە هەموو شتێک بهێنێت بۆیە ئێستاش ئەگەر لێرە هەزار فیشەکت
پێوە بنێم زۆر لەلام ئاساییە و گرنگ
نیت بۆم "


سـامـدار تەنها بە ساردییەوە لێی دەڕووانی ،


لە ماوەی چرکەیەکدا دەنگی تەقاندنی فیشەک
هەموو دارستانەکەی گرتەوە ،

ئـامـێـلـیـا قۆلی چەپی سـامـدار"ی کردە ئامانج !
وە فیشەکێکی پێوە نا !


دڵی خۆی خستە ژێر پێیەکانییەوە ،

ئەو هەستانەی خستە ژێر پێی کە هەر لە سەرەتاوە
بەرامبەر بە سـامـدار هەیبوو بەڵام ئێستا هەستی پێی کردووە کە هەستی سەرسام بوونە ،

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now