𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚑𝚒𝚛𝚝𝚢-𝚂𝚒𝚡

570 51 635
                                    


” خوێندنەوەیەکی خۆش “

_____________________________


 
POV : AUTHOR

پاشان خۆی زیاتر نزم کردەوە و سەری نزیک
کردەوە لە گوێی تا بە دەنگە قوڵەکەی ئەو کچە بهەژێنێت لە کاتێکدا بۆنی ئەو کچەش 
ئەوی دەهەژاند :

سـامـدار " خـۆت بـپـارێـزە ،
ئـەگـەر نـا بـە کـچـی نـایـەیـتـەوە بـۆ
لـام "

ووشک بوو لە شوێنی خۆیدا دڵی وەکو دەهۆڵێکی ئاهەنگەکان لێی دەدا ...

° تـێـکـەوتـیـت ئـامـێـلـیـا
ئـەمـشـەو یـان سـامـدار دەسـتـت لـێ
دەدات یـان ئـەو پـیـاوە نـەفـرەتـیـیـە °

ئـامـێـلـیـا لە مێشکی خۆیدا وتی ،

بە هێورییەوە هەنگاوێک چووە دواوە چونکە نەیـدەویست زیاتر بکەوێتە داوی ئەو پیاوە ساردەی کە هەستی بۆ باوکی خۆشی نییە ،


بە تۆنێکی ئاساییەوە قسەی کرد کاتێک چاوەکانی وەکو تەنۆلکەیەکی بچووک لە نێو جووتە ئەڵماسەکەی جێگیر کرد :

ئـامـێـلـیـا " من دەتوانم پارێزگاری لە خۆم
بکەم وە بێ گومان ڕێ نادەم کەس دەستم
لێ بدات "

قسەکانی دڵنیا کەرەوە بوون ،

سـامـدار خۆی ڕێک کردەوە و دەستی کردە نێو گیرفانی چاکەتە ڕەشەکەی بەری تا شتێکی زۆر
گرنگ پێشکەش بە ئـامـێـلـیـا بکات ،

ملوانکەیەکی دەرهێنا کە زنجیرێکی ئەستور بوو
بە ئەڵماسێکی سپی ڕێکخرابوو ،

بەڵام ئەڵماسێکی ساختە بوو نەوەک ڕاستی ،

ڕووی ئـامـێـلـیـا"ی وەرگێڕا و تا ملوانکەکە
بە ملییەوە بئاڵێنێت ،

هەستی بە دەستە گەورە و گەرمەکانی دەکرد کە
دەخشا لە پێستە نەرمەکەی ،

دووبارە ڕووی ئـامـێـلـیـا"ی سوڕاند و ئەمجارە
ڕووی لە خۆی کرد ،

بە تۆنێکی هێمنەوە دەستی کرد بە ڕوون کردنەوە
تا کارەکان بە زیرەکی ئەنجام بدرێت :

سـامـدار " کاتێک دەگەیتە ئەوێ و دەتبەنە ژوورێکەوە کە ژووی پارێزەرەکەیە وە لەو ژوورەدا لاپتۆپێک لەسەر ڕەفەیەک هەیە ڕەفەکە
دەکەوێتە بەردەمی تابلۆیەکی گەورە
کە وێنەی ئافرەتێکی نیمچە ڕووتە
ئەو ملوانکەیەی ملت دوگمەیەکی زۆر بچووکی
هەیە کە دەکەوێتە بەشی پشتەوە
پەنجەی لەسەر ڕادەگریت هەتا ئەڵماسەکە و
قەباخەکەی جیا دەبێتەوە پاشان دەیدەیت
لە لاپتۆپەکە و هەموو فایلەکانی نێو لاپتۆپەکە
کۆپی دەکەیت بۆ نێو فلاشی ملوانکەکەت ،
کارەکە هەر ئەوەندەیە پێویستە زیرەکانە
هەنگاوەکانت بهاوێژیت پاشان کە کارەکەت
تەواو کرد لە ڕێگەی پێڵاوەکانی پێتەوە
پێم ڕادەگەیەنیت کە تەواو بوویت
وە منیش لەوێ دەبم "

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now