ئـەگـەر وەکـو بـوکـەڵـە مـامـەڵـەیـان لـەگـەڵ کـردیـت تـۆش بـبـە بـە " ئـەنـابـێـڵ "________________________________
POV : AUTHOR
[ ڕۆژی دواتر ]
ئـەمـڕۆ ئـاهـەنـگـی گـواسـتـنـەوەی سـاڤـێـر"ە ،
کاژێر " 6:23 "ی ئێوارە بوو ،
لە کۆشکە گەورەکەی شـێـخ فـریـا تەنها ئـامـێـلـیـا
و دوو پاسەوانی لێ بوو ، هەموو خزمەتکارەکان و پاسەوانەکان بەشداریان لە ئاهەنگی سـاڤـێـر"دا کردبوو ،بە خێرایی ئەو پارەیەی دەژمارد کە لە نێو دەستەکانیدا بوو ، پێویستی دەکرد ئەو پارانەی دەستی بدات بە ئەو خاوەن فڕۆکە و کەشتییانەی کە کەلوپەلی بازرگانی کۆمپانیاکەی ئـامـێـلـیـا"یان دەبرد بۆ ئیتاڵیا ،
دەیویست خێرا پارەکان جیا بکاتەوە و بڕواتە ئاهەنگی سـاڤـێـر"ی پوری ،
بە جیا جیا پارەکانی خستە نێو چەند زەرفێکی تایبەت بە پارە و هەموو زەرفەکانی داخست و چەند دۆسییەیەکی دادگای ئامادە کرد کە دەبووایە ئەمڕۆ دادگایی بکرابان بەڵام بە هۆی سەرقاڵی و میوان و ئاهەنگەکەی سـاڤـێـر"وە زۆر سەرقاڵ بوو وە ئەو دۆسیانەش دەبوایە ئەمڕۆ و بەیانی دادگایی بکرابان ناچار ئەو دۆسیانەی ڕادەستی هاوپیشەیەکی خۆی کرد کە لە دوای ئـامـێـلـیـا بە پلەی دووەم ئەو دادوەرە دەهات بۆ لێهاتووی و زیرەکی ،
جانتا بچووکەکەی هەڵگرت و ڕێی دەرەوەی ژوورەکەی گرتە بەر پێش ئەوەی بچێتە دەرەوە سەرنجێکی خۆیدا لە ڕێگەی ئاوێنە گەورەکەیەوە ،
عەزییەکی زۆر ناسکی کردبووە بەری لەگەڵ
پێستە سپییەکەیدا زۆر گونجاو بوو ،( شێوەی عەزییەکەی و گوارەکانی پێڵاوەکانی و جانتاکەی )
بەشی خوارەوەی قژە قورس و پڕەکەی لول کردبوو ، دەستی لە پەرچەمە خاوەکەی نەدابوو و بەری دابوویەوە ،
YOU ARE READING
خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـە
Literatura Faktu𝑻𝑯𝑬 𝑮𝑹𝑬𝑨𝑻𝑬𝑺𝑻 𝑱𝑼𝑫𝑮𝑬 𝑻𝑯𝑬 𝑩𝑰𝑮𝑮𝑬𝑺𝑻 𝑴𝑨𝑭𝑰𝑨 سەرەتا سڵاو ئەمە یەکەمین چیرۆکمە لە واتپاد و هیوادارم کە بە دڵتان بێت ، ئەگەر دەتەوێت زوو بچیتە نێو چیرۆکەکەوە ئەوا پێت دەڵێم لە پارتی " 9 "ەوە بیخوێنەوە .. هیچ شتێک لەسەر چیرۆکە...