𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚠𝚎𝚗𝚝𝚢-𝚂𝚎𝚟𝚎𝚗

217 43 364
                                    


” خوێندنەوەیەکی خـۆش “

_____________________________

POV : AUTHOR

بە هێمنییەوە چاوە قاوەییەکانی کردەوە ،

برژانگە درێژ و ڕەشەکانی هەڵهێنا بە هۆی
کردنەوەی چاوە درێژەکانییەوە ،

ئازاری پشت و سکی هێشتا تێیدا مابوو ،

هەستی بە پچڕانی ماسولکەکانی پشتی دەکرد ئەوەندە ئازارەکەی زۆر بوو ،

هێشتا ئازاری خوێن بەر بوونەکەی مابوو ،

زۆر ماندوو بوو چاوەکانی داوای خەویان دەکرد ،

هەستی کرد چیتر لە نەخۆشخانە نییە ،

برۆ ڕەش و پڕەکانی گرژ کرد بە هۆی سەر سوڕماوییەکەیەوە ،

سەیری لای ڕاستی کرد جامێکی ڕەنگ ڕەشی لەلایەوه بوو ،

سەیری دیمەنی دەرەوەی دەکرد ،

دڵۆپە بارانە ورد و گەورەکان دەیدا لە جامی ئۆتۆمبێلە زەبەلاحەکە ،

هەورەکان زۆر سامناک و تاریک بوون ،

بەڵام بۆنێکی پیاوانە چووە نێو لووتییەوە و تێکەڵ بە سییەکانی بوو ،

بە خێرایی لای کردەوە بۆ لای چەپی خۆی و هاوسەرە ساردەکەی کەوتە بەر چاوانی ،

بە ساردییەکەوە سوکانی ئۆتۆمبێلەکەی گرتبوو ،

بە ئاساییەوە شۆفێری دەکرد و چاوەکانی لەڕێگا درێژەکەی بەردەمی چەسپ کردبوو ،

بە بێزاریی لای کردەوە بۆ بەردەمی خۆی ،

ڕقێکی زۆر زۆر لە دڵە ساردەکەیدا چەقی بوو ،

زۆر تووڕە بوو بە ڕادەی گەرمی دۆزەخ ،

بەڵام هیچ شتێکی نەکرد هیچ شتێکی نەوت ،

تەنها بە بەتاڵی سەیری ڕێگاکەی دەکرد ،

زۆر زۆر بێ هیوایە بۆ ئەم هاوسەرگیرییە
بێ نرخە ،

هێشتا هۆکاری هاوسەرگیرییەکەی نەزانیوە ،

زۆر کەمی مابوو !

کەمی مابوو بکەوێتە داوی سـامـدار"ەوە !

بەڵام ئەم لێدانانە زیاتر ڕقەکەی زیاد کرد ،

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now