𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚑𝚒𝚛𝚝𝚢-𝚃𝚠𝚘

231 45 487
                                    


” خوێندنەوەیەکی خۆش “

___________________________

POV : AUTHOR


بە دەستە لەرزیوەکانی جەستەی بێ گیانی خوشکە بچووکەکەی دەشووشت ،


بە هێمنی دەستەکانی بەکار دەهێنا تا جەستەی پاکی شووختی تێ نەبێت ،

فرمێسکەکانی بە بەردەوامی لەسەر ڕوومەتە ناسکەکانی دەهاتنە خوارەوە ،

بە ئازارەوە لە خوشکەکەی دەڕووانی ،

هێشتا دەنگە ناسکەکەی لە گوێیەکانیدا
دەزرینگایەوە کاتێک پێدەکەنی ،

چاوە ڕەنگ هەنگوینییەکانی هێشتا لەبەر چاوەکانیدا بوون کە چۆن بە قوڵی لێی دەڕووانی ،

زۆر شکاو و بێ هێز بوو ،

وێران ببوو ،

ئەو ڕستەیەی ئـاڤـا لە مێشکیدا لێ درایەوە
کاتێک بە دڵخۆشییەوە قسەی بۆی کرد :

ئـاڤـا " دەمەوێت ئەمساڵ زۆر بە باشی
بخوێنم چونکە دەمەوێت ببم بە پزیشکی
گشتی " 》

دووبارە دڵی شکایەوە ،

ئیتر تەواو بوو لە شووشتنی جەستەی سپی خوشکە ئازیزەکەی ،

دڵی بوو بە هەزار پارچە کاتێک کفنە سپییەکەیان لە جەستەی ئاڵاند ،

دووبارە کەوتە شین و گریان ،

بە دەنگی بەرز هاواری کرد و فرمێسک لەسەر فرمێسک دەهاتە خوارەوە بە چاوە
مەستەکانیدا :

ئـامـێـلـیـا " دە توخوا مەیبەن ئاخر
ژیانی من بەبێ ئـاڤـا نابێت دە توخوا
مەیبەن ڕەحمەتی خواتان لێبێت
مەیبەن .. "


وەکو شێتێک دەپاڕایەوە لەو پیاوانەی کە
بە خۆیان و تابووتێکی دارەوە هاتبوون ،

وەکو شێتێک هاواری دەکرد ،

دەنگی هاوارەکانی دەگەیشتە حەوت تەبەقەی ئاسمان ،

بە بەر چاوەکانی خۆیەوە ئـاڤـا"یان خستە نێو
تابووتەکەوە و سەری تابووتەکەیان داخست ،

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now