𝙲𝚑𝚊𝚙𝚝𝚎𝚛 ~ 𝚃𝚑𝚒𝚛𝚝𝚢

278 49 567
                                    


" خوێندنەوەیەکی  خۆش “

______________________________

POV : AUTHOR


بە هەنگاوی بچووک و هێواشەوە بەرەو دواوە
هەنگاوی دەنا کاتێک هێشتا چاوەکانی لەسەر دەرگاکە بوون ،


لە چرکەیەکدا بەشی پشتەوەی جەستەی نووسا
بە جەستەیەکی ڕووتەوە !

هەناسەکانی وەستان لە هاتوچۆکانیان لە ڕێگەی لوت و سییەکانییەوە ،

چاوەکانی توند داخست وە کردییەوە ،


لێوی خوارەوەی خۆی گەست ،

توانای ئەوەی نەبوو ئاوڕ بداتەوە بۆ دواوە ،

° دەبێت کێ بێت ؟ °

ئـامـێـلـیـا پرسیاری هاوێشت لە نێو ناخی
خۆیدا ،


° یەکێکە لە سەربازەکانی بەردەرگا ،
ئـامـێـلـیـا خۆت لە گێلی مەدە قابیلە لە سـامـدار زیاتر کێی لێیە ؟ °


مێشکی وەڵامی پرسیارە گەمژانەکەی ئـامـێـلـیـا"ی دایەوه ،



برۆ ڕەش و پیاوانەکانی گرژ کردبوو ،


کەمێک خۆی خوار کردەوە تا لەلای
گوێی چەپی ئەم کچە بۆن خۆشەی بەردەمی
کە جەستە سارد و پڕەکەی نووسابوو بە
جەستە پڕ لە ماسولکەکەی بچرپێنێت ،



بە دەنگە قوڵەکەی و بە چرپەوە پرسیاری لێی
کرد :

سـامـدار " چی دەکەیت لێرە ؟
چیت دەوێت ؟ "



بە چاوە ساردەکانی لە پشتەوە سەرنجی باڵا مامناوەندەکەی دەدا کە چۆن وەکو بتێک
وەستابوو لەبەردەمیدا ،




ئەوەی نێو قوڕگی بە سەختی قوتدایەوە تا
بە دەنگە ناسکەکەیەوە بە خێرایی وەڵامێکی بداتەوە :


ئـامـێـلـیـا " ئا .. داواکارییەکم لێت هەیە ،
واتە ئەگەر ڕازی ببیت "



دەنگی لەرەیەکی تێدا بوو بەهۆی ئەو
کاریگەرییەی کە سـامـدار دروستی کردبوو
لەسەری ،


سـامـدار بە بێزاریی لێی دوور کەوتەوە ،


بە دەنگە قوڵەکەی قسەی کرد کاتێک سەرقاڵی نووسینی مەسجێک بوو لە ڕێگەی پەنجە پڕ
و پیاوانەکانییەوە لەسەر مۆبایلەکەی :

خـوێـنـدنـەوەی قـەدەغـەیـەWhere stories live. Discover now