09

907 175 36
                                    



It can't be real



جیسو: لە کۆتاییدا گەڕاینەوە قوتابخانە، زۆر دڵخۆشم
" بە گاڵتەجاڕیەوە وتی"

لۆنا: "قۆڵی کرد بە قۆڵیا" کەس نازانێت لەوانەیە ئەم ساڵ خۆش بێت

هانا: ئای خوایە کچینە چەند دەمێکە یەکمان نەدیووە

نۆرا: زۆر بیرم ئەکردن، لۆس ئەنجلس چۆن بوو؟؟

لەگەڵ ئەو دوو هاوڕێیەی تریان بەردەوام بوون لە قسەکردن و چوونە پۆلەکانیان

-----

م.شێن: بەخێربێنەوە خوێندکارەکان! هیوادارم هەمووتان هاوینێکی خۆشتان بەسەر بردبێت، وە وەک دەزانن ئەم ساڵ چەند ڕوخسارێکی نوێمان لەگەڵدایە

لۆنا سەیری یەکێک لە خوێندکارە نوێیەکانی کرد کە قژێکی شینی بریقەداری هەبوو بەڵام نەیدەتوانی ڕوخساری ببینێت چونکە دوور لە ئەو دانیشتبوو

م.شێن: بە ئەرک نەبێت ئەو خوێندکارانەی نوێن بابێنە ئێرە و خۆیان بناسێنن

چوار کەس هەڵسان و بەرەو لای مامۆستاکە ڕۆیشتن، ڕێک لەوکاتەدا لۆنا وشک بوو کاتێک ڕوخساری ئەو کوڕەی بینی

یۆنجون: سڵاو هاوڕێیان! من چۆی یۆنجونم هیوادارم ساڵێکی خۆش بەسەر ببەین

یۆنجون چاوی کەوتە سەر لۆنا و لەسەرەتادا ئەویش سەریسوڕما بەڵام دواتر بە خەندەیەکەوە بەردەوام سەیری لۆنای دەکرد

جیسو: "بە چرپە" تۆ بڵێی ئەمە ڕێکەوت بێت؟

لۆنا: نابێ ئەمە ڕاست بێ....
-
-
-
-
-
-

بەڕێز ڕاستگۆ | Y.JWhere stories live. Discover now